کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رۆحانى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ فه‌ره‌نسا دواده‌خا
به‌هۆى رووداوه‌كانى پاريسه
K24- ژوورى هه‌واڵ
سه‌رۆك كۆمارى ئيسلامى ئێران، سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئيتاڵيا و فه‌ره‌نسا بۆ كاتێكی نادیار دواخست.
بڕيار بوو ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆمارى ئيسلامى ئێران گه‌شتێك بۆ هه‌ردوو وڵاتانى ئيتاڵيا و فه‌ره‌نسا بكات و له‌گه‌ل به‌رپرسانى ئه‌و وڵاتانه كۆبێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى زنجيره هێرشه خۆكوژييه‌كانى پاريس دوايخست.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (14.11.2015) ئاژانسى فرانس پرێس بڵاويكرده‌وه كه حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئيسلامى ئێران، به‌هۆكارى رووداوه‌كانى شارى پاريسى پايته‌ختى فه‌ره‌نسا گه‌شته‌كه‌ى خۆى دواخست.
بڵاويشكردووه‌ته‌وه كه رۆحانی دوای دواخستنی گەشتەكەى، نامەیەكی پپێشوەختی بۆ فرانسوا هۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا، ناردووه و تێێیدا ھاوخەمی خۆی له گه‌ل و دەولەتی فەرەنسا راگەیاندووه.
روونيشى كردووه‌ته‌وه كه بڕیار بوو لە سەردانەكەدا، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ھاوشانی رۆحانی سەردانی ئەو 2 وڵاتە بكات، بەر لەوەی روو بكاتە ڤییەننا بۆ وتووێژكردن لەسەر داھاتووی سووریا.
سەردانی ڕۆحانی و زەریف بۆ لەیەكتری نزیككردنەوە و تاوتوێ كردنی پەیوەندی سیاسی نێوان ئەو 2 وڵاتە بوو، بێجگە لە قسەكردن لەسەر داھاتووی سووریا، بەر لە كۆبوونەوەكانی ڤییەننا كە ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو.
دوێنى شه‌و، چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر ٦ شوێن لە شاری پاریس كه بووه هۆى كوژرانى زیاتر لە 128کەس.
هێرشەكان كە لە چەند شوێنێكی جیاجیای پاریس ئەنجامدران، كه بريتى بوون له هۆڵی کۆنسێرتی باتاکلان، شه‌قامى شارۆنيش، رێستورانتى كامبۆج، یاریگای نێودەوڵەتی پاریس، شه‌قامى ڤۆڵتێر و ئه‌لبێر، دوای رووداوەكەیش گلۆپەكانی بورجی ئیڤڵ كوژێنرانەوە و كاردانەوەی توندی میدیاكان و ناوەندە سیاسییەكانی جیهانی لێكەوتەوە.
دوای ئەو ڕووداوانە سەرۆکی فەرەنسا باری نائاسايی راگەیاند و لە چەندان شوێنی وڵات‌دا هێزی سەربازی بڵاوکردەوە.