کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ههواڵێكی ناخۆش بۆ یانهی بارسیلۆنا
دیسان ڤایرۆسی پێكان یاریزانانێكی دیكهی بارسیلۆنای پێكا
K24 ـ ژووری ههواڵ
جارێکی دیکە پەتای پێکان بەرۆکی یاریزانانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرتەوە و شەوی رابردوو سێرجیۆ بۆسکێتس تووشی پێکان بوو.
لە یاریی نێوان ئیسپانیا و ئینگڵتەڕا، کە ئیسپانیا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا بۆسکێتس لە رانی هەستی بە ئازار کرد و داوای گۆڕانکاری کرد.
هێشتا هیچ زانیارییەکی فەرمیی لەبارەی پێکانەکەی بۆسکێتس بڵاونەبووەتەوە، بەڵام رادیۆی کەتەلۆنیا رایگەیاندووە، پێکانەکەی ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا قورس نییە و زەحمەتە مەترسی لەسەر بەشداربوونی بۆسکێتس بکات، لەسەر کلاسیکۆ.
بڕیاره یاری كلاسیكۆ ڕۆژی شهممهی دادێ كه دهكات 21ـی مانگ له كات 8:15 خولهك له یاریگهی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بهڕێوه بچێت.