هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ یانه‌ی بارسیلۆنا

دیسان ڤایرۆسی پێكان یاریزانانێكی دیكه‌ی بارسیلۆنای پێكا

هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ یانه‌ی بارسیلۆنا
هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ یانه‌ی بارسیلۆنا

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

جارێکی دیکە پەتای پێکان بەرۆکی یاریزانانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرتەوە و شەوی رابردوو سێرجیۆ بۆسکێتس تووشی پێکان بوو.

 

لە یاریی نێوان ئیسپانیا و ئینگڵتەڕا، کە ئیسپانیا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا بۆسکێتس لە رانی هەستی بە ئازار کرد و داوای گۆڕانکاری کرد.

هێشتا هیچ زانیارییەکی فەرمیی لەبارەی پێکانەکەی بۆسکێتس بڵاونەبووەتەوە، بەڵام رادیۆی کەتەلۆنیا رایگەیاندووە، پێکانەکەی ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا قورس نییە و زەحمەتە مەترسی لەسەر بەشداربوونی بۆسکێتس بکات، لەسەر کلاسیکۆ.

بڕیاره‌ یاری كلاسیكۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی دادێ كه‌ ده‌كات 21ـی مانگ له‌ كات 8:15 خوله‌ك له‌ یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه‌ بچێت.