کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ژاپۆن و توركيا هێرشه‌كانى پاريس شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن
هاوخه‌مى خۆيان بۆ گه‌لى فه‌ره‌نسا ده‌رده‌بڕن
K24- ژوورى هه‌واڵ
هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زيرانى ژاپۆن و توركيا، هێرشه‌كانى پاريس شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و هاوخه‌مى خۆيان بۆ گه‌لى فه‌ره‌نسا ده‌ربڕن.
لە پەراوێزی كۆربەندی ئابووری و بازرگانی توركیا و ژاپۆن، سەرۆك وەزیرەكانی ژاپۆن و توركیا، ھێرشە تیرۆرستییەكانی سەر پاریس‌یان شەرمەزار كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (14.11.2015) ئاژانسى هه‌واڵى "ئه‌نادۆڵ" بڵاويكرده‌وه كه شینزۆ ئابێ سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن و ئەحمەد داودئۆغلو، سەرۆك وەزیرانی توركیا، لە دەسپێكی كۆربەندی ئابووری و بازرگانی ژاپۆن و توركیا، لە ئەستەنبۆل، خولەكێك بۆ رێز لێنان لە قوربانیانی رووداوەكە وەستان و ھاوخەمی خۆیان بۆ گەلی فەرەنسا راگەیاند.
سەرۆك وەزیرانی ئەو 2 وڵاتە جەختیشیان لەسەر ئەوە كردەوە كە وڵاتەكانیان شان بە شان لەگەڵ فەرەنسای ھاوپەیمانیان، كار لە پێناو بنبڕكردنی تیرۆریزم، دەكەن و ئامادەی ھاریكاری فەرەنساشن.
ھێرشە تیرۆرستییەكانی فەرەنسا لە كاتێكدان، كە لوتكەی جی 20 لە ئەنتالیا دەبەسترێن و زۆربەی ولاتەكانی ھاوپەیمانیەتی دژی داعشی تێدا ئه‌ندامن.
دوێنى شه‌و، چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر ٦ شوێن لە شاری پاریس كه بووه هۆى كوژرانى زیاتر لە 120 کەس.
هێرشەكان لە چەند شوێنێكی جیاجیای پاریس ئەنجامدران كه بريتى بوون له هۆڵی کۆنسێرتی باتاکلان، شه‌قامى شارۆنيش، رێستورانتى كامبۆج، یاریگای نێودەوڵەتی پاریس، شه‌قامى ڤۆڵتێر و ئه‌لبێر، دوای رووداوەكەیش گلۆپەكانی بورجی ئیڤڵ كوژێنرانەوە و كاردانەوەی توندی میدیاكان و ناوەندە سیاسییەكانی جیهانی لێكەوتەوە.
دوای ئەو ڕووداوانە سەرۆکی فەرەنسا باری نائاسايی راگەیاند و لە چەندان شوێنی وڵات‌دا هێزی سەربازی بڵاوکردەوە.