کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه: ناتوانین رێگە بدەین راستییەكان چەواشە بكرێن
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیش ئاگاداری بەیاننامەكە نین و زۆریش لێتان ناڕازیین.
K24- هه‌ولێر
فەرماندەیی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای دیجلەدا، هه‌روه‌كوو خۆيان ده‌ڵێن بۆ ئەو بەرپرسەی كە بەناوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەیاننامە دەنووسێ رایده‌گه‌یه‌نن، "بەیاننامەكەی بەڕێزتان تەنیا نووسینێكی شەخسیە و هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیش ئاگاداری بەیاننامەكە نین و زۆریش لێتان ناڕازیین".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (14.11.2015) فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له ميحوه‌رى رۆژئاواى ديجله‌دا، به‌ياننامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى ئه‌و كه‌سانه كرد كه به‌ناوى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتييه‌وه به‌ياننامه ده‌نووسن و رايده‌گه‌يه‌نێ: لامان سەیرە كە بەڕێزتان پێتان سەیرە كە روونكردنەوەی ئێمەتان بە خێرا و تووڕە وەسف كردووە، پرسیارمان ئەوەیە جەنابتان بۆ وا بە شپرزەیی و خێرا وەڵامتان داوەتەوە؟ شوكر ئێوە زۆر سەرقاڵ نین و دەتانتوانی بە دیقەتێكی زیاترەوە وەڵاممان بدەنەوە و كاتی زۆرتری بۆ تەرخان بكەن".
هه‌ر له‌و به‌ياننمامه‌يى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌دا هاتووه: ئەگەر ئێمە تووڕە بین حەقمانە چونكە ناتوانین رێگە بدەین راستییەكان چەواشە بكرێن، ئەگەر حەز ناكەن كەمەندكێشی بەندوباوی ناكۆكییەكان بین ئەی ئەو وەڵامدانەوە بە پەلەتان لە چی بوو؟ دڵنیایش بن وەڵامی ئەو وەڵامنامەمان بدیتەوە دیسان وەڵامتان دەدەینەوە چونكە ناكرێ تاهەتایە لێبگەڕێین خەڵك ببێتە قوربانیی چەواشەكاری و لەم نەریتەتان بەردەوام بن".
راشيگه‌ياندووه: خۆزگەمان دەخواست بە زانیاریی زیاترەوە بەیاننامە بنووسێ، بەڵام لێتان ناگیرێت كەسێك دوور بێت لە شەڕگەكان و ئەرزی واقیع لەكوێ بزانێ هێزە بەشداربووەكانی ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال كێن؟ زۆر چاكیش دەزانین بەیاننامەكەی بەڕێزتان تەنیا نووسینێكی شەخسیە و هەڵوێستی مەكتەبی سیاسیی تێكۆشەری یەكێتی نییە و هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیش ئاگاداری بەیاننامەكە نین و زۆریش لێتان ناڕازیین".
بڵاويشيكردووه‌ته‌وه: "شتێكی تریشمان لا سەیر نییە كە هەڵوێستی راشكاوانەی فەرماندەیی پێشمەرگە لە رۆژئاوای دیجلە بە نووسینی كەسێكی دیاریكراو دەزانن چونكە دەزانین ئێوە هەموو شتێك لە ربەی خۆتان دەپێون، ئەوە بەڕێزتانن دوور لە چاوی هەڤاڵانت و بەناوی ئەوانەوە بەیاننامە دەنووسن".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: دەزانین تامی هەنگوێنتان لەیاد كردووە و زۆر موعجیبی گریلا و ناوی دیكەن كە ئامادە نین لەژێر ئاڵای پیرۆزی كوردستان ببنە هاوسەنگەرمان، هەر ئەوانەی كە سووكایەتیان بە تەرمی پیرۆزی ئەو پێشمەرگانەی رۆژئاوا كرد كە لە ئازادكردنی شنگالدا گیانی خۆیان بەخشییە كوردستان، پێمان خۆش بوو جوابێكت بۆ ئەو سووكایەتییەی ئەوان هەبا و لێت پرسیبان بۆچی ئامادە نین بێنە ژێر ئاڵای كوردستان و لە شنگال شەڕی تیرۆریستان بكەن، خۆ داوایان لێ كرابوو بەشدار بن لە ئۆپڕاسیۆنەكەدا بەڵام چاویان بە ئاڵای كوردستان هەڵنەدەهات و بەشداریان نەكرد".
ده‌ركردنى ئه‌و به‌ياننامه‌يه‌ى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه له رۆژئاواى ميحوه‌رى ديجله، له‌كاتێكدايه كه پێشووتر به‌ياننامه‌يه‌ك به‌ناوى مه‌كتبى سياسى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان بڵاوكرايه‌وه، سه‌باره‌ت به‌ده‌ستكه‌وته‌كانى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى شنگال، تێيدا هاتبوو: "ئێمه ناتوانين خه‌بات و قوربانى شه‌رڤان و گه‌ريلاكان رێز لێنه‌گرين، هه‌روه‌كوو چۆن به‌رێز مه‌سعوود بارزانى له‌كاتى رزرگاركردنى مه‌خموردا رێزى له‌و 70 گه‌ريلايه گرت كه شه‌ڕى قاره‌مانانه‌يان بۆ پاراستنى مه‌خمور كردبوو، له‌كاتێكدا مه‌خمورييه‌كان دووچارى چاره‌نووسى ره‌ش كرابوون".
راگه‌ياندراه‌وكه‌ى يه‌كێتى خۆزگه ده‌خوازێت: "له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى رزگاركردنى شه‌نگاليش رێزى له زياتر 1500 گه‌ريلاو شه‌ڕڤان بگرتايه‌و هيچ نه‌بێ سڵاوى بۆ بناردنايه و ناكۆييه‌كانى ئارام بكردايه".
له‌كۆتايى به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "با بڕيارده‌رو نووسه‌رى وه‌ڵامه‌كه، ده‌ست له‌م رق و كينه‌يه هه‌ڵبگرن باشتره، چونكه مه‌ترسيمان هه‌يه ئه‌م سياسه‌ته، رووداوى زۆر خراپى له‌و ده‌ڤه‌رانه لێبكه‌وێته‌وه، تكاشمان وايه به‌م سه‌ركه‌وتنه هيچ لايه‌كمان بێ‌باك نه‌بين، چونكه هێشتا دوژمن زۆره‌و ئه‌ركى هاوبه‌شيش زۆرتر".
به‌پێى به‌ياننامه‌كه، يه‌كێتى تووشى سه‌رسوڕمان بووه كه ئه‌و نووسه‌ره‌ى روونكردنه‌وه‌كه‌ى نووسيوه: "باسى بايه‌خى پێشمه‌رگه بۆ يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان ده‌كه‌ن، وا چاكه هه‌نگوين بۆ باڵه‌كايه‌تى نه‌به‌ن بيفرۆشن، چونكه باڵه‌كايه‌تى كانگاى هه‌نگوينى ره‌سه‌نه".