کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داود ئۆغڵۆ: ئاماده‌ين برينداره‌كانى پێشمه‌رگه له نه‌خۆشخانه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ين
سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنێ
K24 – ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، رادهيگهنێ كه وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه پێشوازى له برينداره‌كانى پێشمه‌رگه بكات بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (14.11.2015) ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدا، تێيدا پيرۆزبايى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه و ئازادكردنى قه‌زاى شنگال له سه‌رۆك بارزانى و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان كرد.
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك وەزیرانی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ هەماهەنگیكردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ دژایەتیكردن و شەڕی تیرۆریستان و هەروەها وێڕای دەستخۆشی و پیرۆزبایی سەركەوتن لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان راشیگەیاند كە توركیا ئامادەیە بریندارەكانی پێشمەرگە لە نەخۆشخانەكانی چارەسەر بكات.
شه‌نگال قه‌زايه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ينه‌وايه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدين، له 3ى ئابى 2014 له‌لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
دوێنى ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان ده‌ستى پێكرد، به‌جۆريك توانرا زياتر له 100چه‌كدارانى داعش بكوژن و ته‌واوى قه‌زاكه كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.