کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مه‌سروور بارزانی: له‌سه‌ر زه‌وی ته‌نیا پێشمه‌رگه شه‌ڕی كرد
"قۆناغی داهاتوو پاكردنه‌وه‌ی شنگاله له مین، پاشان ئاوه‌دانی ده‌كه‌ینه‌وه"
K24- ژووری هه‌واڵ
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ته‌نیا پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌ڕی شنگالی كرد و هیچ هێزێكی هاوپه‌یمانی له‌سه‌ر زه‌وی به‌شدار نه‌بوون.
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه به ته‌واوی شاری شنگال ئازاد كراوه، له‌وانه‌یه چه‌ند كه‌سێك مابنه‌وه، كه ره‌نگه خۆیان له‌ناو چه‌ند خانوویه‌كدا حه‌شار دابێت، ئه‌گه‌رنا شاره‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، كه ئازادكردنمان راگه‌یاندوه، به ته‌واوی له تیرۆریستان ئازاد كراون. ده‌شڵێ: "نزیكه‌ی 28 گوندی ده‌وروبه‌ری شنگال و رێگه‌ی سه‌ره‌كی 47مان ئازاد كردووه" و له گه‌لی كوردستان و ئێزیدییه‌كانی پیرۆز ده‌كا.
دوێنێ شه‌ممه (14.11.2015) راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا (به ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆن) له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNN ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هێرشه ئاسمانییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان زۆر یارمه‌تیده‌ر بوون، ئه‌وان پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد، كه تاكه هێز بوو له‌سه‌ر زه‌وی، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌كانی ئێزیدیشیان به‌شداریان له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كرد. گوتیشی: "به‌تێكڕایی هێزه‌كه‌ی سه‌ر زه‌وی 7500 پێشمه‌رگه بوو كه له سێ قۆڵی جودای به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه هێرشی كرد، كه كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ده‌ستی پێ كرد و كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه كۆتایی هات".
جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ جۆره هێزێكی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر زه‌وی بوونی نه‌بوو، ته‌نیا پێشمه‌رگه و هه‌ندێ ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندی خۆمان هه‌بوو، كه هه‌ماهه‌نگی هێرشه ئاسمانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا رێك ده‌خست.
سه‌باره‌ت به پلانه‌كانی داهاتوو بۆ شنگال، مه‌سروور بارزانی گوتی: "وه‌ك ده‌زانن، ساڵێك زیاتره شنگال له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه داگیر كراوه. ئه‌مڕۆ دوای ئازادكردنی، هه‌موومان ئه‌وه‌مان بینی، كه چۆن وێران كراوه و به ته‌واوی كاولكراوه. بێگومان له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا شه‌ڕ و بۆردومانی فڕۆكه بۆ یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه هه‌بووه و داعش‌یش له هه‌وڵی داگیركردنی دابوو. بۆیه شنگال و گوند و كه‌مپه‌كانی ده‌وروبه‌ری پێویستیان به ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌یه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌رمان پێویسته، ئه‌وه‌یه، كه پێویسته ناوچه‌كه له مینه چێنراوه‌كان پاك بكرێته‌وه، پاشان كه‌مپینی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه رابگه‌یه‌نین. له هه‌مووشی گرنگتر پاراستن و به‌رگریكردنه له ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه. ئێمه له‌هه‌ر كات پێشبینی هه‌ندێ كاردانه‌وه له داعش ده‌كه‌ین، بۆیه پێویسته هه‌وڵ بده‌ین ناوچه‌كه ته‌واو ئارام بێت، پاشان ده‌ست به كه‌مپینی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال بكه‌ین، ئینجا راگه‌یاندنی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال یا هه‌ر شتێكی له‌و بابه‌ته پێویستی به كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت تا له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری یارمه‌تیمان بده‌ن بۆئه‌وه‌ی بۆ ژیان له‌بار بێت. هه‌روه‌ها له یارمه‌تیدانی ئه‌و هه‌موو ئاواره و په‌نابه‌رانه‌ی ناوچه‌كانی خۆیان جێهیشتووه بۆئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر حاڵ و ماڵی خۆیان".
شنگال قه‌زایه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وایه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدین، له 3ى ئابى 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
رۆژی هه‌ینی ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان كه له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، ده‌ستى پێ كرد و رۆژی شه‌ممه توانرا ته‌واوى ئه‌و قه‌زایه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه‌و ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵاخانهى سایلۆى شنگال هه‌ڵبكرێ.