جیهان شین بۆ پاریس ده‌گێڕێ

دووشه‌ممه‌ ماته‌مینییه‌ له‌ ئه‌وروپا

جیهان شین بۆ پاریس ده‌گێڕێ
جیهان شین بۆ پاریس ده‌گێڕێ

K24- ژووری هه‌واڵ
بەھۆی تەقینەوە و ھێرشی چەكداری لە فەڕەنسا كە بەدەیان كەس كوژران و بریندار بوون، سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا، ڕۆژی دووشەممەیان كرد بە ماتەمینی سەرتاسەری لە ھەموو ئەوروپا.


دوای ڕووداوەكانی پاریس، وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەكی كاتی، ڤیزای "شنگن"یان ڕاگرتووە و زۆربەی وڵاتان سنوورەكانیان قایم كردووە. سەركردەكانی یەكێتی ئەورپا پێیان وایه‌ كه‌ داعش ھێرشی كردووه‌تە سەر دڵی ئەوروپا، وه‌كوو هاوخه‌مییه‌كیش، رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا كرا به‌ رۆژی ماته‌مینی پاریس.
لای خۆشییه‌وه‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه‌ ژماره‌ی هه‌ژماره‌كانی له‌ یه‌ك ملیار و نیوی تێپه‌ڕاندووه‌، هاوخه‌می بۆ فه‌ڕه‌نسا ڕاگه‌یاند و داوا له‌ خاوه‌ن هه‌ژماره‌كانی نێو تۆڕه‌كه‌ی ده‌كات، ئاڵای فه‌ڕه‌نسا بخه‌نه‌ سه‌ر وێنه‌ی پرۆفایله‌كانیان.

ڕۆژی ھەینی (13.11.2015) دووتەقینەوەو چەند كردەوەیەكی چەكداری لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ڕووی دا، بووە ھۆی كوژرانی زیاتر لە 100 كەس و برینداربوونی 200 كەسی دیكه‌، لە دوای جەنگی جیھانی دووەمەوە، ئەم ڕووداوە بەخوێناویترین كاره‌سات داده‌نرێ لە فەڕەنسا، بۆیە لە ھەموو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا.
ئەنجێلا مێركل، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی له‌ سەركردەكانی ئەوروپای كرد و دەیڤید كامیرۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاش باری ئاگادری ڕاگەیاند لە وڵاتەكەی گوتوویەتی: "ئەگەری ئه‌وه‌ ھەیە ھێرشی تیرۆرستی لە بەریتانیاش ئەنجام بدرێت".


وڵاتی فەڕەنسا یەكێكە لە گەورەترین وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دانیشتوانی زیاترە لە 60 ملیۆن كەس، 8 ملیۆن موسڵمانی تێدایە كە زۆربەیان بە ڕەچەڵەك عەرەبن.
پاریس جگە لەوەی پایتەختی فەڕەنسایە یەكێكە لە جوانترین شارە گەشتیاری و كولتورییەكانی جیھان، بۆیە زۆربەی گرووپە چەكدارییەكان ھەڕەشەی كردەوەی توندوتیژی دەكەن لەو شارە. دوای رووداوه‌كانیش، ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ڕووداەكانی پاریسی خستە ئەستۆی خۆی.
میدیاكانی ئەو وڵاتەش پێیان وایە ئەمە وەك تۆڵەكردنەوەیەكە لەبەرانبەر ئەوەی فەڕەنسا بەشدارە ،لە ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا.