کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دوو مانگی دیكه مارێنز ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق
عێراق رووسیای ده‌وێ
K24- ژووری هه‌واڵ
گوەتەبێژی ھێزەكانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایده‌گه‌یه‌نێ كه سەرەتای ساڵی داھاتوو، ھێزێكی دەستەبژێری ئەمه‌ریكا دەگاتە عێراق.
ئەمڕۆ یەكشەممە (15.11.2015) ستیڤن وارن، گوتەبێژی ھێزه ھاوپەیمانه‌كانی دژ بە داعش لە بەینانەیەكیدا رایگه‌یاند كه ھێزێكی دەستەبژێری ئەمه‌ریكا ڕەوانەی عێراق دەكرێن و بارەگای سەرەكی ھێزەكەش لە كوێت جێگیر دەكرێت.
ھەروەھا وارن ئاماژەی بەوەش داوە، لە ئێسته‌دا 350 ڕاھێنەر و ڕاوێژكاری سەربازی ئەمه‌ریكا لە عێراقدا ھەن.
لەلایەكی دیكه‌وه، لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرانبەر قسەكانی ستیڤن وارن، لە ڕایانگەیاند كه ئەوان دژی ناردنی ھێزی وشكانیی بیانین بۆ عێراق. دەشڵێن: "عێراقییەكان ئەو توانایەیان ھەیە، ناوچەكانی خۆیان لە دەست تیرۆرستان ئازد بكەن".
دا‌واشیان لە واشنتۆن كردووە، بیر لە ناردنی ھێزی وشكانی نەكاتەوە بۆ عێراق، چونكە ڕێگە نادەن ھیچ ھێزێكی وشكانی بێتە ئه‌و وڵاته.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە ھەفتەی ڕابردوو، لیژنەی ئاسیش و بەرگری پەرلەمانی عێراق داوای لە پەرلەمانی ڕووسیا كردبوو، ڕەزامەندی نیشان بدات لەسەر ناردنی ھێزی زەمینی بۆ عێراق.
لە دوای بەستنی ھاوپەیمانی چوار قۆڵی لە نێوان سوریا و عێراق وئێران بە سەرۆكایەتی ڕووسیا، مۆسكۆ ژووری ھەوڵگریی لە بەغدا كردووه‌تەوە و له‌وێوه بڕیار له‌سه‌ر هه‌ر كارێكی سه‌ربازی ده‌درێ له عێراق و سووریا، به‌ڵام ئه‌مه بووه‌ته جێی توڕه‌یی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ش داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه.