کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئاكپارتی: پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجام دا
پەرلەمانتاری ئاكپارتی لە دیاربەكر رایده‌گه‌یه‌نێ كە ئازادكردنی شنگال بۆ كۆتاییھێنان بە تراژیدیای داعش زۆر گرنگ
K24- ژووری ھەواڵ
پەرلەمانتاری ئاكپارتی لە دیاربەكر رایده‌گه‌یه‌نێ كە ئازادكردنی شنگال بۆ كۆتاییھێنان بە تراژیدیای داعش زۆر گرنگ بووە، سەركەوتنی پێشمەرگەش بەرز ده‌نرخێنێ.
گالیپ ئەنساریئۆگڵۆ، پەرلەمانتاری ئاكپارتی لە دیاربەكر، لە لێدوانێكیدا بۆ (K24) رایگه‌یاند كە شنگال لەلایەن پلانی ھێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە ئازاد كراوه، گوتیشی: "دەركردنی دوژمنەكانی مرۆڤایەتی لە شنگال، لە بەرپرسیاریەتی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان بوو، ئه‌وانه بەشێوەیەكی سەركەوتوو، لە ئۆپەرسیۆنێكیاندا شنگالیان رزگاركرد".
".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌وه‌ی داعش لە شنگال كردی، دیمەنی ھەرە تراژیدیای جیھانی بوون و ده‌شڵێ: "ئیتر ڕێگای داعش گیرا، پشت بەخوا لە دەمێكی نزیكدا شاری مووسڵیش ئازاد ده‌كرێ".
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه شنگال بەشێكە لە ئیدارەی ھەرێمی كوردستان.
شنگال قه‌زایه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وایه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدین، له 3ى ئابى 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
رۆژی هه‌ینی ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان كه له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، ده‌ستى پێ كرد و رۆژی شه‌ممه توانرا ته‌واوى ئه‌و قه‌زایه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه‌و ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵاخانهى سایلۆى شنگال هه‌ڵبكرێ.