دەنگی بڵند كاریگەری لەسەر منداڵ دەبێ

بەپێی دواین توێژینەوەی تەندروستی، دەنگی بڵند، كاریگەری نەرێنی لەسەر دەروونی منداڵ دروست دەكا.

دەنگی بڵند كاریگەری لەسەر منداڵ دەبێ
دەنگی بڵند كاریگەری لەسەر منداڵ دەبێ

K24- ژووری هه‌واڵ
بەپێی دوایین توێژینەوەی تەندروستی، دەنگی بڵند، كاریگەری نەرێنی لەسەر دەروونی منداڵ دروست دەكا.


دەنگی بەرز، یاخوود ھاواركردن بەسەر منداڵدا كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی و كاردانه‌وه‌ی بۆ داهاتووی ده‌بێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی دوایین توێژینه‌وه‌ی دەزگه‌یەكی تەندروستی تایبەت بە منداڵان لە میونشن له‌ وڵاتی ئەڵمانیا.
له‌ ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان، ده‌ریانخستووه‌ كه‌ ئەو منداڵانای بەردەوام لە ژینگەیەكی نا ئارام دەژین و دەنگی بڵند زۆر بێت لەو ژینگەیەی تیایدا دەژین ئەوا ئەو منداڵانە تووشی سەر ئێشە و تێكچوونی باری دەروونی دەبن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ تووشی لاوازی له‌ بیستن ببن.
ئەو دەزگه‌یە ڕێنمایی دایكان و باوكان دەكات لەوەی منداڵەكانیان لەو شوێنانەی دەنگی بەرزی لێیە بە دوور بگرین و خۆشیان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان به‌رز نه‌كه‌نه‌وه‌. ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ن كه‌ ده‌بێ لەسەر ئەوەی كە دەبێت منداڵانمان ژووری تایبەت بەخۆیان ھەبێت،بۆئەوەی ھەست بە ئارامی بكەن ،ھیچ دەنگێك لە ژوورەكەیاندا نەبێت.


.بەپێچەوانەوە، ئەو منداڵەی لە كەشێكی ئارام گەورە دەبێت، لە ڕووی دەرونییەوە، منداڵێكی ئارامی لێ دەردەچێ، ھەستی بیستنیشی زۆر باشتر ده‌بێ. بۆ ئەوەی منداڵەكەت ئارام بێت ئەوا ڕەچاوی ئەو ڕێنمایانە بكە.