یەمەن.. بە دەیان چەكداری حوسییەكان كوژران

هاوپەیمانییەتی وڵاتانی عەرەبی بە سەرۆكایەتی سعوودیه‌، بەردەوامن لە بۆردوومانكردنی حوسییەكان لە یەمەن

یەمەن.. بە دەیان چەكداری حوسییەكان كوژران
یەمەن.. بە دەیان چەكداری حوسییەكان كوژران

K24- ژووری هه‌واڵ
ھاوپەیمانییەتی وڵاتانی عەرەبی بە سەرۆكایەتی سعوودیه‌، بەردەوامن لە بۆردوومانكردنی حووسییەكان لە یەمەن.


ئەمڕۆ یەكشەممە (15.11.2015) ھێزەكانی ھاوپەیمانییەتی عەرەبی بەسەرۆكایەتی سعوودیه‌، ڕایانگەیاند كە ھاوكارییەكی گەورەیان پێشكەش بە ھێزەكانی سوپای بەرگری میللی كردووە و توانیویانە 5 ناوچەی ستراتیژی ژێر دەستی حووسیەكان لەسەر دەریای سوور كۆنتڕۆڵ بكەن، ھەروەھا ئاماژەیان بەوە كردووە، بەھۆی بۆردوومانەكانیان بە دەیان چەكداری حوسییەكان كوژران و بریندار بوون.
ھاوپەیمانی عەرەبی، ئاماژەیان بەوەش كردووە كە بەشێكی زۆری خاكی یەمەن كۆنتڕۆڵ كراوەتەوە و ئێسته‌ بەدەست سوپای بەرگری میللی یەمەنەوه‌یه‌.
حووسییەكان جوڵەیەكی سیاسیی ئایینی نزیك له‌ شیعه‌ن، لە باكووری یەمەن لە ساڵی 1992 دروست بوون، دروشمەكەشیان بریتییه‌ له‌: "اللە اكبر و مردن بۆ ئەمه‌ریكا، مردن بۆ ئیسرائیل و نەفرەت لە یەھودی گەوەرەی بۆ خوا".


لەساڵی 2011 لە دوای بەھاری عەرەبی، حووسییەكان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد، پێكدادان لەنێوان ھێزەكانی یەمەن و حوسییەكان ڕووی دا، حوسییەكان دەستیان بەسەر بەشێكی زۆر لە خاكی یەمەندا گرت، دواتر ھاوپەیمانییەتی عەرەبی بەسەرۆكایەتی سعوودیه‌، لەناو خاكی یەمەن دەستیان بە بۆردوومانكردنی حووسییەكان كرد و لە دەستپێكی بۆردوومانەكان، تاوەكوو ئێسته‌، بە سەدان چەكداری حووسییەكان كوژراوان زۆربەی ئەو ناوچانەی لەلایەن حوسییەكانەوە، دەستیان بەسەرداگیرابوو، كۆنتڕۆڵ كرانەوە.