پیاوه‌ سه‌ر به‌ كێشه‌كه‌ی یوفا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوور خرایه‌وه‌

ناوی پێنج به‌ربژار بۆ شوێنگره‌وه‌ی بلاته‌ر ئاشكرا كرا

پیاوه‌ سه‌ر به‌ كێشه‌كه‌ی یوفا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوور خرایه‌وه‌
پیاوه‌ سه‌ر به‌ كێشه‌كه‌ی یوفا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوور خرایه‌وه‌

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

میشێل پلاتینی فەڕەنسی پیاوە سەربەکێشەکەی یوفا, لە ماوەی رابردوو خۆی بۆ سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیھان بەربژێر کرد, بەڵام فیفا به‌ هۆكارێكی تایبه‌ت پلاتینی بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ سڕکرد و ئەو پیاوەشی لە ھەڵبژاردنەکان دوور خستەوە تاوەکو ماوەی سڕکردنەکەی تەواو دەبێت, و لێکۆڵینەوەی تەواویش لە کەیسەکەی دەکرێت.

 

پلاتینی بەھۆی ئەوەی ساڵی ٢٠١١ بڕی یەک ملیۆن فرەنکی سویسری لە بلاتەری سەرۆکی ئەوکاتی فیفا وەرگرتبوو و بەبێ ھیچ نوسراوێک و ئەو پارەیەش بە نایاسایی لە قەڵەم دەدرێت لەبەر ئەو ھۆکارەش ماوەی ٩٠ رۆژ لە ھەموو چالاکییەکان بێ بەش کرا.

لە دواین بڵاوکراوەش فیفا ناوی بەربژێرەکانی بۆ سەرۆکایەتی داھاتووی فیدراسیۆنەکە بڵاو کردەوە و ناوی پلاتینی فەڕەنسی و حەسەن بیلیتی لیبیری لە پاڵێوراوەکانی لادرابوو

حەسەن بیلیتی بەھۆی لە تاقیکردنەوەی دەستپاکی لیژنەکەی فیفا دەرنەچوو بوو و ئەو زانیاریانەی پێشکەشی کردبوون بە ناڕاست لە قەڵەم درا, لە پاڵاوتنەکانی فیفا دوور خرایەوە,

ئێستا تەنیا ٥ کەس ماون کە یەکێکیان لە کۆتایی دەبێتە سەرۆکی فیفا. حسێن عەلی ئەردەنی, شێخ سەلمان ئیبراھیمی بەحرێنی, جیرۆم شامبانی فەڕەنسی کە ویفا وەک شوێنگرەوەی پلاتینی بەربژێری کرد, جیانی ئینڤانتینۆی سویسری و تۆکیۆ سیکسیسیولی ئەفریقیای باشووری کە لە رۆژەکانی کۆتایی ماوەی خۆپاڵاوتنەکان خۆی پاڵاوت بۆ سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیھان.

بڕیاریشە ٢٦ ی مانگی دووی ٢٠١٦ ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ فیفا ئەنجام بدرێن و یەکێک لەو پێنج پاڵێوراوانە دوای ١٧ ساڵ دەبنە سەرۆکێکی نوێ بۆ فیفا و شوێنی سیپ بلاتەری سەرۆکی لە کارلادراو دەگرێتەوە.