کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كوردێك بە باشترین ناوبژیوان ده‌ستنیشان ده‌كرێ
یاریی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تی باسكه‌ی كچانی یانه‌كانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه برد
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئازاد عه‌بدولره‌حمان، ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی یاریی باسكه، وه‌ك تاكه نوێنه‌ری عێراق و كوردستان به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تیی باسكه‌ی كچانی یانه‌كانی عه‌ره‌بی له میسر كرد، له لایه‌ن لیژنەی ناوبژیوانانی پاڵەوانیەتیەكەش مەدالیای باشترینەكانی پێ بەخشرا.
دوای ئەوەی مانگی رابردوو پاڵەوانیەتی باسكە كچانی یانەكانی عەرەب لە میسربەرێوەچوو، ناوبژیوانێكی كورد لە سەرئاستی عێراق ئەركی بەرێوە بردنی یارییەكانی ئەم پاڵەوانیەتیەی پێ سپێردرا و وه‌ك یه‌كێك له باشترینه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌یش خه‌ڵات كرا.
ئازاد عه‌بدولره‌حمان، له ساڵی 2008 بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی لوبنان پێ به‌خشراوه، به‌رده‌وامیش بۆ به‌ڕێوه بردنی یارییه فه‌رمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌ورووپا بانگهێشت كراوه، پێشتریش له 2010 یارییه‌كانی خولی باسكه‌ی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیای به‌ڕێوه بردووه.