كۆتینیۆ وه‌ك یاریزانێكی ئه‌ستێره‌ له‌ خۆی ده‌ڕوانێ

ده‌یه‌وێت له‌ پێكهاته‌ی به‌ڕازیل جێگیر بێ

كۆتینیۆ وه‌ك یاریزانێكی ئه‌ستێره‌ له‌ خۆی ده‌ڕوانێ
كۆتینیۆ وه‌ك یاریزانێكی ئه‌ستێره‌ له‌ خۆی ده‌ڕوانێ

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

کۆتینیۆى ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی, دەجەنگێ بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لە پێکھاتەی بەرازیل بکاتەوە، بەمافی خۆشی دەزانێت وەک یاریزانێکی سه‌ره‌كی یاریی لە ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ولاتەکەی بکات.

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (15.11.2015)، فلیپی كۆتینیۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌ لێدوانێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ری bbcـی به‌ریتانیادا هاتووه‌ ده‌ڵێت: "هه‌موو كارێك بۆ گه‌یشتن به‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ده‌كه‌م."

له‌ باره‌ی یانه‌كه‌شییه‌وه‌ ده‌ڵێت: "ئاسوودەم لە یانەکەم و بیرم لە جێھێشتنی نەکردۆتەوە، بەڵام دەرگای رۆیشتنم لەخۆم دانەخستووه و زۆریش ئاساییە ھەموو یاریزانێک لە یانەیەک بۆ یانەیەکی دیکە بچێت.

 

كۆتینۆ، پێشتر له‌ یاریی بۆ یانه‌كانی ئیسپانیۆل و ئینته‌ر میلان كردووه‌، له‌ ده‌ستپێكی ساڵی 2013ـیش پێوه‌ندی به‌ یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه‌ كردووه‌ و ئه‌م وه‌رزه‌یش ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووه‌.