کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كلوب چاوی له یاریزانێكی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا بڕیوه
یانه‌ی لیڤه‌رپوول كێشه‌ی هێڵی ناوه‌ندی هه‌یه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ڕۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاو كردۆته‌وه كه یاریزانی ئیسپانی یانه‌ی بایرن میونشن (چاڤی ئالۆنسۆ) له هاوینی دادێ ڕیزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌یش، ئه‌و یاریزانه كه‌وته ژێر چاوتێبڕینی ڕاهێنه‌ره تازه‌كه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (15.11.2015)، یۆرگن كلوب ڕاهێنه‌ر تازه‌كه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی بیری له گه‌ڕانه‌وه‌ی (ئالۆنسۆ) بۆ یاریگه‌ی (ئه‌نفیڵد) كردووه.
به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی (سه‌ن)ـی به‌ریتانیا، یۆرگن كلوب ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه ڕاسپاردووه، ئه‌گه‌رێكی زۆریش هه‌یه ئه‌و یاریزانه جارێكی دیكه بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوولی پێشووی بگه‌ڕێته‌وه، چونكه یانه باڤارییه‌كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تازه ناكه‌نه‌وه.
چاڤی ئه‌لۆنسۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی وه‌ك یاریزانێكی ئه‌ستێره له یانه‌ی ڕیال سوسیداد بوو، دواتر له 2004 بۆ ڕیزه‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول گواسترایه‌وه، پاشان له 2009 پێوه‌ندی به یانه‌ی ڕیال مه‌درید كرد، هاوینی ڕابردوویش له‌سه‌ر داوای (پێپ گواردیۆلا) بۆ ڕیزه‌كانی یانه باڤارییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا گواسترایه‌وه