کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
شاراپۆڤا خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی
پێترا كیڤیتۆڤايش سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی به‌ده‌ستهێنا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له جامی فێدراسیۆنی پراگ بۆ تێنس، له‌سه‌ر ئاستی خانمان، پێترا كیڤیتۆڤا و شاراپۆڤا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و ئه‌مڕۆیش له یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
پێترا كیڤیتۆڤای چیكی به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له ئاناستا پاڤلۆچینكۆڤای رووسی برده‌وه.
هه‌ر له هه‌مان پاڵه‌وانیه‌تی ماریا شاراپۆڤای رووسی تۆله‌ی هاورێكه‌ی پاڤلۆچینكۆڤای كرده‌وه، كاتێك به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێوه‌ڵام
له كارۆلینا پیلسكۆڤای چیكی برده‌وه.
بڕیاریشه ئه‌مڕۆ هه‌ردوو تێنسزانه دۆڕاوه‌كه، كارۆلینا پیلسكۆڤای چیكی و ئاناستا پاڤلۆچینكۆڤای رووسی له دوا یاریی فێد كاپ رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه. پاشان یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له نێوان شاراپۆڤا و پێترا كیڤیتۆڤا ده‌كرێ.