کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
یه‌كگرتووی ئیسلامی: ئیدانه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ین كه تیرۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت و هاووڵاتیان ده‌تۆقێنێ
له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌ى دوزخورماتووه
K24 – ھەولێر
مه‌كته‌بى سياسى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان رايده‌گه‌يه‌نێ كه داواكارين سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كانى ناو دوزخورماتوو به‌گيانى برايه‌تى و رۆحى پێكه‌وه ژيانه‌وه رووبه‌ڕووى هه‌ر هه‌وڵێك ببنه‌وه كه ئاسايشى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15.11.2015) مه‌كته‌بى سياسى يه‌كگرتووه‌ى ئيسلامى كوردستان له‌سه‌ر رووداوه‌كانى قه‌زاى دوزخورماتوو، راگه‌يانراوێكى بڵاوكرده‌وه كه تێيدا هاتووه: "داواكارين له‌لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى سياسى و سه‌ربازى و ئيدارى له هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا، به‌زووترين كات له‌رێى گفتوگۆوه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و دۆخه بدۆزنه‌وه و به‌هێوركردنه‌وه‌ى خێراى دۆخه‌كه چاره‌سه‌رى كيشه‌كه".
بڵاويشى كردووه‌ته‌وه: "ده‌خوازین هه‌ردوو ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌ددين كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ گیرانه‌وه‌ی متمانه‌و رۆحی پێكه‌وه ژیان بۆ ناوچه‌كه و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی هاونیشتمانیان، ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌ر هه‌وڵێك كه ئاشتی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان بگه‌رێته‌وه بۆ ناوچه‌كه، جارێكی ترئیدانه‌ی هه‌ر هه‌وڵ و جوڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه تیرۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت و هاووڵاتیان ده‌تۆقێنێت و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیمان له‌ناو ده‌بات".
راشيگه‌ياندووه: "داواكارين سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كانى ناو دوزخورماتوو به‌گيانى برايه‌تى و رۆحى پێكه‌وه ژيانه‌وه رووبه‌ڕووى هه‌ر هه‌وڵێك ببنه‌وه كه ئاسايشى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه".
رۆژى (12.11.205) ژمارەیەک چەکدارى حەشدى شەعبى بە ئۆتۆمبێل بە بازگەیەکى هێزى پێشمەرگەدا تێپەڕیوون و سەربارى ئەوەى رانەوەستان تەقەیان لە پێشمەرگەکان کردووە و پێشمەرگەیەک بریندار بوو، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان په‌لامارى دوكانى خه‌ڵكى سڤيلى كوردى ئه‌و ناوچه‌يه‌ياندا و سووتانديان، به‌مه‌ش هاووڵاتيانى كورد و پێشمه‌رگه‌ى ئه‌و ناوچه‌يه‌ى توڕه‌كرد و لێان هاته‌نه ده‌ست و بووه هۆى دروست بوونى شه‌ڕ له‌نێوانيان.
دوێنێ شەممە (14.11.2015) نوێنەرانی كورد و شیعە لە شاری خورماتوو، كۆبوونەوە و لەسەر ئەوە رێكەوتبوون كە كۆتايی بە ئاڵۆزییەكان و كێشەكانی نێوانیان بێنن و كار بۆ ئارامكردنەوەی بارودخی شارەكە بكەن، بەڵام ئەمڕۆ ھێزەكانی حەشدی شەعبی جارێكی دیكە ھێرشیان كردە سەر كوردەكان و دوو كەسیان شەھید كردن.