کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مه‌ريكا: ئاماده‌ین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال
ئازادبوونی كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر لاوازبوونی داعش
K24 – ھەولێر
ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا رايده‌گه‌يه‌نێ كه ئاماده‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال و ئازادبوونى بووه‌ته هۆى لاوازبوونى چه‌كدارانى داعش.
جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و شاندی یاوه‌ری لهدیداریاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستاندا، ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شنگالیان بە یەكێك لە دەستكەوتەكانی هاوكاریی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانیی دژی داعش بە تایبەتی ئەمەریكا زانی، كە كاریگەری لەسەر لاوازبوونی هێزی داعش لە ناوچەكە و ڕزگاركردنی دهڤەرەكانی دیكە، هەیە.
به‌گوێره‌ى ئه‌وه زانياريانهى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (15.11.2015) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە خاتوو "كرستین وۆرموس" جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریكا بۆ كاروباری سیاسی و شاندێكی سەربازی و دیپلۆماسیی یاوەری كرد و كۆبووهنهوهيهكيان ئه‌نجامدا تێشدا كرستين، ئۆپهڕاسيۆنى ئازادكردنه‌وه‌ى شنگالى بە یەكێك لە دەستكەوتەكانی هاوكاریی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانیی دژی داعش بە تایبەتی ئەمەریكا زانی كە كاریگەری لەسەر لاوازبوونی هێزی داعش لە ناوچەكە و رزگاركردنی دهڤەرەكانی دیكە هەیە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیاندا ئامادەیی خۆیان بۆ هەر هاوكاری و هەماهەنگییەك بەمەبەستی بەهاناوەچوونی ئەو دەڤەرانەی لە دەستی داعش رزگار كراون دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری ئاوەدانكردنەوەیاندا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، هیوای بەردەوامی ئەو هەماهەنگییەی خواست بۆ رزگاركردنی هەموو دەڤەرەكانی دیكەی عێراق لە تیرۆرستان و ئاماژەی بەوەش دا ئەو دەڤەرانەی رزگار دەكرێن پێویستیان بە خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەیە و ئەمەش لە كاتێكدایە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە قەیرانێكی قوڵی داراییدا تێدەپەڕێت بۆیە هیوای خواست كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو بوارانەدا هاوكاری حكوومەتی هەرێمى كوردستان بكات.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياند كه له قۆناغی داهاتوودا پێویستە پێداچوونەوە بە شێوازی هاوكارییەكان بكرێت بە شێوەیەك لەگەڵ قۆناغەكە بگونجێت و كاریگەرییان زیاتر بێت.
شه‌نگال قه‌زايه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ينه‌وايه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدين، له 3ى ئابى 2014 له‌لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى شنگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان كه له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، ده‌ستى پێ كرد و رۆژی شه‌ممه توانرا ته‌واوى ئه‌و قه‌زایه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه‌و ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵاخانهى سایلۆى شنگال هه‌ڵبكرێ.