کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ستێره‌كانی جیهان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه
بێكهام هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی زێدان ئاشكرا ده‌كا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له یارییه‌كی خێرخوازیدا هه‌ردوو تیپی به‌ریتانیا و ئه‌ستێره‌كانی جیهان به‌یه‌ك گه‌یشتن، كه تێیدا چه‌ندن ئه‌ستێره‌ی ئێسته و پێشوو به‌شدارییان كرد، بڕیار بوو زینه‌دین زێدان سه‌ركردایه‌تی تیپی ئه‌ستێره‌كان بكات، به‌ڵام به هۆكاری تایبه‌ت نه‌یتوانی به‌شدار بێت.
شه‌وی ڕابردوو له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد له شاری مانچسته‌ری ئینگلته‌را به ئاماده‌بوونی 75 هه‌زار هانده‌ر، هه‌ردوو تیپی به‌ریتانیا و ئه‌ستێره‌كانی جیهان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، دواجار یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیاییه‌كان به ئه‌نجامی (3 ـ 1) گۆڵ كۆتایی هات، گۆڵه‌كانیش له لایه‌ن پۆڵ سكۆڵز و مایكل ئۆینه‌وه تۆمار كرا، كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان 2 گۆڵی تۆمار كرد.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شۆكی هانده‌رانی بوو، دیار نه‌بوونی زینه‌دین زێدان بوو، كه هه‌میشه به‌شداریی له یارییه خێرخوازییه‌كان ده‌كات، بێكهام له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و بڕیار بوو به‌شدار بێت، به‌ڵام به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی پاریس گه‌ڕایه‌وه فه‌ڕه‌نسا."
ئه‌م یارییه بۆ باشتركردنی بژێوی منداڵانی جیهان بوو، داهاته‌كه‌شی خرایه خزمه‌تی ئه‌وان، له پێكهاته‌ی هه‌ردوو تیپهكهیش چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی ناسراو ده‌بینران له‌وانه (پاتریك كلۆڤێرت، د‌یڤید بێكهام، جۆن تێری، پۆڵ سكۆڵز، مایك ئۆین، پیته‌ر كراوچ، ڕۆناڵدینهۆ، ڕۆبێرت پێریس، ڤان دێر سار، ڕایان گیگز، كافۆ و سیدۆرف)، یارییه‌كه‌یش به ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی (كارلۆ ئه‌نچیلۆتی و ئه‌لێكس فێرگسۆن) به‌ڕێوه چوو.