کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فابریگاس باسی مێسی و كلاسیكۆ ده‌كا
سیسك له چوونی بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید نزیك بووه
K24ـ ژووری هه‌واڵ
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی كلاسیكۆی زه‌وی كه هه‌ردوو یانه‌گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا له‌خۆ ده‌گرێت، پێشبینی و بۆچوونی ئه‌ستێره‌كانیش ده‌بێته بابه‌تی گه‌رمی ڕاگه‌یاندنه‌كان، یاریزانێكی پێشووی یانه‌ی بارسیلۆنایش بۆچوونی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (15.11.2015)، سیسك فابریگاس له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری daily mailـی به‌ریتانیادا بڵاو كرایه‌وه ئاماژه بۆ یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا ده‌كات و ده‌ڵێت: "پێشبینی كردن بۆ یاری كلاسیكۆ زه‌حمه‌ته، تا به‌شداریكردنی مێسی یه‌كلایی نه‌بێته‌وه."
فابریگاس ده‌شڵێت: "یانه‌ی ڕیال مه‌درید له ئێسته‌دا هه‌ندێ گرفتی هه‌یه، به‌ڵام ڕافائێل بینیتێز زۆرجار له یارییه گه‌وره‌كاندا به‌هێزه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌به‌رانبه‌ردا یانه‌ی بلوگرانا له بارودۆخی تاڕاده‌یه‌ك باشدایه، دۆخه‌كه‌یش زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه، بۆیه پێشبینی ئه‌نجامی باش زیاتر له تیپه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌كرێ."
فابریگاس له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه كه پێشتر یانه‌ی ڕیال مه‌درید هه‌وڵی ڕازیكردنی ئه‌و یاریزانه‌ی دابوو، به‌ڵام دواتر پێوه‌ندییه‌كان كێشه‌ی تێكه‌وت و له یانه‌ی چێڵسی گیرسایه‌وه.
فابریگاسی ته‌مه‌ن 28 ساڵان پێشتر به‌شێكی ته‌مه‌ن له یانه‌كانی بارسیلۆنا و ئارسناڵ به‌سه‌ر بردووه، هاوینی ڕابردوویش بۆ یانه‌ی بلووزی له‌نده‌ن گواسترایه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی دادێ كه ده‌كات 21/11/2015 له كات 8:15 خوله‌ك له یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌درید و بارسیلۆنا به یه‌ك ده‌گه‌ن.