وەرزش
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گۆڵپارێزێكی هه‌ولێر واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی گازی باكوور كرد
ته‌نیا یاری بۆ خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی عێراق ده‌كا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
گۆڵپارێزێكی شاری هه‌ولێر بۆ به‌شداریكردن له خولی تۆپی پێی یانه پله‌یه‌كه‌كانی عێراق پێوه‌ندی به یانه‌یه‌كی وه‌رزشی شاری كه‌ركووك ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (15.11.2015)، نه‌ریمان خدر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ڕایگه‌یاند كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی گازی باكوور واژۆ كردووه.
نه‌ریمان خدر وه‌رزی ڕابردوو ڕۆڵێكی گرینگی هه‌بوو له مانه‌وه‌ی یانه‌ی كه‌ركووك له خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، پێشتریش یاری بۆ یانه‌كانی هه‌ولێر، زاخۆ و ئاراراتیش كردووه.