کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عێراق بووه‌تە دووەم سەرچاوەی نەوت بۆ ئەوروپا
له‌دواى عه‌ره‌بستانى سعووديهوهيه
K24- ژوورى هه‌واڵ
ئاژانسى وزه‌ى جيهانى رايده‌گه‌يه‌نێ كه وڵاتى عێراق له ئێسته‌دا بووه‌ته دووه‌م سه‌رچاوه‌ى نه‌وت بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا.
عێراق شوێنی عه‌ره‌بستانى سعوودیەی گرتووه‌ته‌وه لە دابینکردنی نەوتی خاو بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا و بووە بهدووەم سەرچاوەی نەوت بۆ ئەو کیشوەرە، به‌جۆرێك رێژه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى له مانگى ته‌مووزى ئه‌مساڵه‌وه گه‌يشتووه‌ته 1 مليۆن به‌رميل.
ئاژانسی وزەی جیھانی رایگەیاند ،ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەوروپا زیادیکردوە و بە جۆرێک ئێسته لە سەروی عه‌ربستانى سعوودييهوەیە لە دابینکردنی نەوت بۆ ئەو کیشوەرە،
ئەمە لە کاتێکدایە کە رکابەری لە نێوان عه‌ره‌بستانى سعووديه و رووسیا ھەبوو بۆ پرَکردنەوەی نەوتی بازاری ئەوروپا.
لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەوروپا گەیشتە سەرووی 1 ملیۆن بەرمیل ئەوەش دوای ئەوە ھات کە بەشە بازاڕی نەوتی عێراق بە رێژەی ١٧% زیادی کرد و بەوەش ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەوروپا زیاتر بوو لەوەی کە سعوودیە دەینارد.