فڕۆكە جەنگییەكانی فەڕەنسا ھێرشی ئاسمانی دەكەنە سەر ڕەقە

فڕۆكە جەنگییەكانی فەڕەنسا لە ماوەی شەو ڕۆژێكدا 20 ھێرشی ئاسمانی دەكەن سەر داعش لە ڕەقە

فڕۆكە جەنگییەكانی فەڕەنسا ھێرشی ئاسمانی دەكەنە سەر ڕەقە
فڕۆكە جەنگییەكانی فەڕەنسا ھێرشی ئاسمانی دەكەنە سەر ڕەقە

K24- ژووری هه‌واڵ
فڕۆكە جەنگییەكانی فەڕەنسا لە ماوەی شەو ڕۆژێكدا 20 ھێرشی ئاسمانی دەكەن سەر داعش لە ڕەقە.


ئەمڕۆ دووشەممە (16.11.2015) وەزارەتی بەرگریی فەڕەنسا، لە بەیاننامەیەكیاندا ڕایانگەیاند كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، فڕۆكە جەنگییەكانی فەڕەنسا چەند مۆڵگەیەكی داعشیان لە شاری ڕەقە، پایتەختی داعش كردووه‌تە ئامانج.
ھەروەھا ئاماژەیان بەوەش داوە كه‌ 10 فڕۆكەی جەنگیی فەڕەنسی لە ھەردوو وڵاتی ئیمارات و ئەردەن، بە ھاوكاری ئەمه‌ریكا 20 موشەكی بۆمبیان لە داعش داوە لە ناو شاری ڕەقە.
ھەروەھا دەڵێن، بەھۆی ھێرشەكان، زیانێكی زۆر گەورەی ماددی و گیانیان بەر داعش گەیاندووە و مۆڵگە سەرەكییەكانی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان وێران كردووە.
ھەروەھا جەختیان لەوەش كردووه‌تەوە كە مۆڵگەیەكی چەك و تەقەمه‌نیان لەناو بردووە لەگەڵ وێرانكردنی كەمپێكی مەشقپێكردنی چەكداران، ھوتێلێكی گەورە كە شوێنی مانەوەی بەرپەرسە باڵاكانی داعش بووە و وێران كراوە.


لە چوارچێوەی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمه‌ریكا دژ بە داعش، فەڕەنسا لە 30ی ئەیلوولی ئەمساڵدا، دەستی بە ھێرشی ئاسمانیی كرد، داعشیش وەك تۆڵەسەندنەوەیەك لە پاریس 12ی ئەم مانگە، پاریسی پایتەختی فەڕەنسای كردە ئامانج و چەند كردەوەیەكی چەكداری و دووتەقینەوەی لە چەندان شوێنی جیاجیادا ئەنجام دا، لە ئاكام دا، بەدەیان كەس كوژران و بریندار بوون.
لە دوای ئەو ته‌قینه‌وانه‌ی پاریس، فه‌ڕه‌نسا بریاری جەنگی دا دژ بە ڕێكخراوی داعش.