کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
یاسەمين ئۆنگەل: ئازادكردنی شنگال بۆ ھەموو رۆژھەڵاتی ناوه‌ڕاسته
سیاسەتمەدارێكی توركیا رایدەگەیەنێ كە ئازادكردنی شنگال ئازادبوونی ھەموو گەلانی رۆژھەڵاتی
K24- ئەنقەرە
سیاسەتمەدارێكی توركیا رایدەگەیەنێ كە ئازادكردنی شنگال ئازادبوونی ھەموو گەلانی رۆژھەڵاتی ناوەراستە.
یاسەمين ئۆنگەل، سیاسەتمەداری ناسراوی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێ كه ئازادكردنی شنگال كاریگەری مەزنی ھەیە بۆ سەر تەواوی گەلانی رۆژھەڵاتی ناوەراست. گوتیشی: "ئەو سەركەوتنە ھەم بۆ گەلانی بندەست ھیوایەكە، ھەمیش نیشانی دەدات كە تێكشكاندنی داعش ئەستەم نییە و ئەكتەرەكانی ئەو سەركەوتنەش كوردن"، ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد كە ئازادكردنی شنگال ئازادبوونی ھەموو گەلانی رۆژھەڵاتی ناوەراستە.
جان ئاجون، سیاسەتمەدارێكی دیكەی توركیایە، ئەویش لە بارەی ئازادكردنی شنگال به (K24)ی گوت: "ئازادكردنی شنگال لەلایەن ھێزەكانی پێشمەرگەوە بوو، ئەمەش بۆ توركیا دڵخۆشكەر بوو"، به‌ڵام ئەو سیاسەتمەدارە ئاشكرای نەكرد كە وڵاتەكەی ھاوكاری پێشمەرگە دەكات یان نا.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان كه له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، ده‌ستى پێ كرد و رۆژی شه‌ممه توانرا ته‌واوى ئه‌و قه‌زایه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه‌و ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵاخانهى سایلۆى شنگال هه‌ڵبكرێ.