ساركۆزی: پێوستە ئەوروپا بچێته‌ پاڵ رووسیا

بۆ له‌ناوبردنی داعش

ساركۆزی: پێوستە ئەوروپا بچێته‌ پاڵ رووسیا
ساركۆزی: پێوستە ئەوروپا بچێته‌ پاڵ رووسیا

K24- ژووری هه‌واڵ
سه‌رۆكی پێشووی فه‌ڕه‌نسا ڕایگەیاند كە پێویستە ئەمه‌ریكا و ئەوروپا ھاوكاری رووسیا بكەن بۆ لەناوبردنی داعش.


نیكۆلا ساركۆزی، سەرۆكی پێشووی فەڕەنسا، لەبەردەم كۆشكی ئێلیزای سەرۆكایەتی فەڕەنسا، لە گوتارێكدا رایگه‌یاند كە پێویستە فەڕەنسا و وڵاتانی ئەوروپا زیاتر ھەماھەنگی لەگەڵ ڕووسیادا بكەن. ئاماژەی بەوەش داوە كە دوای پەلامارە تیرۆرستییەكەی پاریس، پێویستە بارودۆخی ئەمنیی و سیاسیی و سیاسەتی دەرەوەی فەڕەنسا، گۆڕانكاری بەسەردا بێت. گوتیشی: "بە سەرۆكی فەڕەنسام ڕاگەیەیاندووە، پێویستە ھەماھەنگیی زیاتریان ھەبێت لەگەڵ ڕووسیا. ئەم گوتانەشی لە دوای كۆبوونەوەیەكدا بوو لەگەڵ فڕانسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەڕەنسا.

لە چوارچێوەی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمه‌ریكا دژ بە داعش، فەڕەنسا لە 30ی ئەیلوولی ئەمساڵدا، دەستی بە ھێرشی ئاسمانیی كرد، داعشیش وەك تۆڵەسەندنەوەیەك لە پاریس 12ی ئەم مانگە، پاریسی پایتەختی فەڕەنسای كردە ئامانج و چەند كردەوەیەكی چەكداری و دووتەقینەوەی لە چەندان شوێنی جیاجیادا ئەنجام دا، لە ئاكام دا، بەدەیان كەس كوژران و بریندار بوون.