کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مێسی له یانه‌یه‌كی شاری له‌نده‌ن نزیك ده‌بێته‌وه
به‌هۆی كێشه‌ی باج و داراییه‌وه له ئیسپانیا ڕاده‌كات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
هێشتا كه‌یسی باج و كێشه داراییه‌كان له دادگه‌ی حكوومه‌تی ئیسپانیا له دژی لیۆنێل مێسی دانه‌خراوه و به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، به‌پێی ڕاگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یش مێسی و باوكی ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر جێهێشتنی یانه‌ی بارسیلۆنا و ڕاكردن له‌م وڵاته.
ڕاگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كانی ئینگلته‌رایش چه‌ندان ورده‌كاری و زانیاری‌یان له باره‌ی داهاتووی مێسی ئاشكرا كردووه، ئه‌وان جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه مێسی پێوه‌ندی به پرێمه‌ر لیگه‌وه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (16.11.2015)، ڕۆژنامه‌ی Daily mailـی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی ساڵانێكی زۆره به‌ده‌ست كێشه‌ی باج و شه‌ڕفرۆشتنی حكوومه‌تی ئیسپانیاوه ده‌ناڵێنێت، بۆیه بڕیاریداوه چیتر به‌رگه‌ی حكوومه‌ت و دادگای ئه‌م وڵاته نه‌گرێت و به یه‌كجاری یانه‌ی بارسیلۆنا جێبهێڵێت.
ڕۆژنامه‌ی Daily Starـی ئینگلیزیش ناوی ئه‌و شاره ئاشكرا ده‌كات كه مێسی حه‌زی له ژیانی شاری له‌نده‌نه، بۆیه ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كه ئاینده‌ی مێسی له نێوان یانه‌كانی ئارسناڵ و چێڵسی یه‌كلایی بێته‌وه كه دوو یانه‌ی گه‌وره و ناسراوی ئه‌و شاره‌ن.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد و مانچسته‌ر سیتی ئاره‌زووی كڕینی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی بڕیاری مێسی ده‌كه‌ن، ئه‌وان به فه‌رمی و به گرێبه‌ستی گرانبه‌ها دێنه نێو كێبڕكێی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه.
لیۆنێل مێسی، یاریزانی ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌ی ئه‌رژه‌نتینی له ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا نیشته‌جێبووه، هه‌ر له‌وكاته‌شه‌وه پێوه‌ندی به قوتابخانه‌ی لاماسیای یانه‌ی بارسیلۆناوه كردووه و چه‌ندان ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌كه بردۆته‌وه.