کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پیته‌ر چیك له باره‌ی كڵاوه‌كه‌ی سه‌ری ده‌دوێت
9 ساڵه به‌م كڵاوه‌وه یاری ده‌كا و لێی بێزار بووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
پیته‌ر چیك، گۆڵپارێزی یانه‌ی ئارسناڵی له‌نده‌نی له لێدوانێكدا بێزاری خۆی له‌و كڵاوه‌ی سه‌ر ده‌ربڕی كه 9 ساڵه به به‌رده‌وامی ده‌یپۆشێ، ڕاشیگه‌یاند كه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كا به‌بێ كڵاوه‌كه‌ی یاری بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (16.11.2015)، پیته‌ر چیك له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ڕی Daily mailـی به‌ریتانیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "زۆر حه‌ز به فڕێدانی كڵاوه‌كه‌ی سه‌رم ده‌كه‌م و زۆر تامه‌زرووی یاریكردنم به بێ كڵاو، دڵنیاشم ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رپۆشه له‌سه‌رم دوور بخه‌مه‌وه متمانه‌ی زیاترم لادروست ده‌بێت و ده‌توانم باشتریش ده‌ربكه‌وم."
پیته‌ر چیكی ته‌مه‌ن 33 ساڵ له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2006 له خولی نایابی ئینگلیزی له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڕیدینگ له خوله‌كی یه‌كه‌می یارییه‌كه له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ری تیپی به‌رانبه‌ر به‌ریه‌ككه‌وتن، به‌م هۆیه‌شه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 مانگ له یاریگه‌كان دوور كه‌وته‌وه، دواتر له ده‌ستپێكی ساڵی 2007 له به‌رانبه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپوول پیته‌ر چیك به كڵاوێكی تایبه‌ته‌وه ده‌ركه‌وته‌وه.