کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
زاوایهكهی شای ئیسپانیا ماڵئاوایی له یاریكردن كرد
ئاوڕدانهوهیهك له كاروانی وهرزشی ڕائول گۆنزالێز
K24 ـ ژووری ههواڵ
شەوێکی مێژووی بۆ ئەفسانەیەکی ئیسپانی لەیاریگایەکی ئەمێریکی.
ئەمە ناونیشانی کۆتا یاری رائول گۆنزالێسی ئیسپانی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدریدە. لەیاریگای ھۆفسترا لە نیو یۆرک رائول لەگەل یانەی نیویۆڕککۆسمۆسی ئەمێریکی کۆتا یاری لە ژیانی وەرزشی خۆی ئەنجام دا و بوونە پاڵەوان.
دوێنی شەو رائول گۆنزالیش دوایین یاریی لە کاروانی وەرزشیی خۆی ئەنجام دا و لەگەڵ یانەی نیویۆرک کۆسمۆسی ئەمریکی بووە پاڵەوانی خولەی ئەمریکای باکوور.
ژیانی وەرزشی ئەستێرە ژمارە حەفتەکە پڕیەتی لە ناسناو لەگەڵ سەرجەم ئەو یانانەی یاری بۆ کردوون، رائول لەتەمەنی لاویەتی ئاست و ھێزی خۆی بۆ ریال مەدرید تەرخان کرد.ھەر ئەمەش وای کرد زاواکەی شای ئیسپانیا ببێتە کاپتن و سەرکردەی یانەی مێرەنگی، رازئول گۆڵکاری مێژووی ریال مەدرید تاوەکو مانگێک لەمەوبەر کە کریستانۆ رۆنالدۆ پێشی کەوتەوە.
رۆنالدۆ لەسەر ئەستێرەکەی ریال دەڵێ گەورەییە بۆ من کە توانیومە یاری لەگەڵ رائول بکەم، ئەوەی دڵخۆشترم دەکات پۆشینی ژمارە حەفتی ئەو یاریزانەیە.
کورە بەنازە ئیسپانیەکە سێ جار لەگەڵ یانەکەی یامپیۆنزلیگی بەدەست ھێناوە، دوو جامی سوپەری ئیسپانی و سێ ناسناوی سوپەری ئەوروپیش، لەگەڵ جێھێشتنی یانەی شایەنە و چوونی بۆ شالکەی ئەڵمانی توانی جامی ئەڵمانیا و جامی سوپەری ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست بێنێت.
لەگەڵ چوونی بۆ یانەی سەدی قەتەری جامی ئەمیری قەتەری بەدەست ھێنا، ئێستا کەلەگەڵ یانەی نیۆرک کۆسمۆس یاری دەکات، دوێنێ شەو لە دوا یاری توانی ببێتە پەڵەوانی یانەکانی ئەمێریکای باکوور.
ئەگەر ژیانی رەئول بکرێتە فیلمەک دەبێ زۆربەی دیمەناکان لە ناو یاریگادا بگیرێت، بەو پێیەی لە ژیانی وەرزشی خۆی ھەزار و سی و سێ یاری فەرمی ئەنجامداوە، لەم ڕێژە زۆرەی یاری کردنە 741 یاری بەدرێسی ریال مەدرید بووە، 98 یاری لەگەڵ شالکە و 61 یارى یاریزانی یانەی سەد بووە، لەگەڵ کۆتا یانەی کە یانەی کۆسمۆسە سی و یەک یاری ئەنجامداوە سەد و دوو یاریشی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە، لە بەشی زۆری ئەوم یاریانە کاپتنی ھەڵبژاردەکە بووە، بەشدار بوونی لەم ھەموو یاریە ئەنجامی باشی ھەبووە و 432 گۆڵی تێدا تۆمار کردووە، کە زۆرترینیان لەگەڵ یانەی ریال مەدریدە کە ٣٣٢ گۆڵە. رائول لەلاین فیفاوە ناوی لە لیستی سەد لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێیە، بە نیشانەی تۆمارکاری ناسناوەکانی یانەی ریال مەدرید دادەنرێت.
دڵخۆشم لە دوا ساتەکانی کاروانی وەرزشیم جامێکی دیکەم بەرزکردەوە، گرنگترین شتیش لە ژیانی مندا خۆشەویستی ئەو هاندەرانەیە کە یاریم بۆ کردوون و رێزی ئەو هاندەرانەیە کە لە دژی یانە خۆشەوسیتەکانیان وەستاومەتەوە.. بە رای من ئەمە گەورەترین خەڵاتە لە ژیانی وەرزشیی خۆم بەدەستم هێنا بێت.
داهاتووی من لە نیویۆرک دەبێت و لەگەل خێزانەکەم لێرە ژیان بەسەر دەبەم.. یانەی ریال مەدرید ماڵی منە و بەردەوام ئەوان دەرگایان بۆ من کراوەیە و چەندین جار ئۆفەریان بۆ من ئامادەکردووە، بەڵام من هەست دەکەم ئێستا هیچ شوێنێک بۆ من نییە، من بۆ ئەوە وازم لە یاریکردن هێناوە بۆ ئەوەی پشوو بدەم، بۆیە با بزانین لە داهاتوو چی روودەدات.