کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بزانه سه‌رۆكی لالیگای ئیسپانیا هانده‌ری ڕیاله یان بارسا؟
ده‌ڵێت له منداڵییه‌وه هانده‌ریم
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له دیمانه‌یه‌كدا به ڕاشكاوانه ناوی ئه‌و یانه‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه له یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا هانده‌ریه‌تی و ده‌شڵێت: نزای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌كه‌م.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (16.11.2015)، خافێر تیباس، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (AS)ـى ئیسپانیا، ئاشكرای كرد كه له ته‌مه‌نی لاوییه‌وه هانده‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌دریده.
تیباسی ته‌مه‌ن 53 ساڵان له 2013ـه‌وه به فه‌رمی به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا هه‌ڵبژێردراوه، ده‌شڵێت: نامه‌وێت دووڕوو ده‌ركه‌وم و درۆ له‌گه‌ڵ خۆم بكه‌م، له ته‌مه‌نی 27 ساڵییه‌وه به‌ته‌واوه‌تی خۆشه‌ویستی یانه‌ی شاهانه كه‌وته دڵم، ئه‌وكات له قاوه‌خانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوڕێیه‌كانم سه‌یری یاریی كلاسیكۆمان ده‌كرد، دوای یارییه‌كه‌یش به بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی ڕیال ئاهه‌نگمان گێڕا و خۆشییه‌كی زۆرمان ده‌ربڕی.
یاری كلاسیكۆ له 21ـی ئه‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه ده‌چێت. ڕیاڵ مه‌درید تێیدا هه‌وڵی بردنه‌وه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی باری لاری خۆی ڕاست كاته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه پێشه‌نگی، بارسیلۆنایش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌دریددا بكاته 6 خاڵ و به ئارامی له پێشه‌نگدا بمێنێته‌وه.