کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئینیێستا ئاوڕێك له بیره‌وه‌رییه خۆش و ناخۆشه‌كانی كلاسیكۆ ده‌داته‌وه
ئه‌و گۆڵه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه شانازی پێوه ده‌كا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئینیێستا یاریزانی یانه‌ی بارسیلۆنا باس له ساته مێژوویی و خۆشه‌كانی یاری كلاسیكۆ ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت ئاوڕێكیش له یاده‌وه‌ری و شكسته ئازاربه‌خشه‌كانیش ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (16.11.2015)، ئه‌ندرێس ئینیێستا، یاریزانی یانه‌ی بلوگرانا له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی Elmundo deportivoـی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كا كه هه‌رگیز ئه‌و پێنج گۆڵه خاوێنه‌ی بیر ناچێته‌وه كه له یاریگه‌ی كامب نۆ له دژی یانه‌ی ڕیال مه‌درید تۆماریان كردووه، ئه‌وكات ئه‌و باشترین ئاستی پێشكه‌ش كردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا شانازی به‌و گۆڵه‌ی خۆی ده‌كات كه له 2011 له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له ئیكه‌ر كاسیاسی تۆمار كرد كه ئه‌وكاتیش یانه‌ی بارسیلۆنا به ئه‌نجامی (3 ـ 2) گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
ئه‌و جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌ی یانه‌ی بارسیلۆنا باسی له‌وه‌یش كرد كه هه‌رگیز ئه‌و شكسته‌ی وه‌رزی 2011 ـ 2012 له بیر ناكات كه ئه‌وكات به ئه‌نجامی (2 ـ 1) گۆڵ یارییه‌كه‌یان دۆڕاند و به‌هۆیه‌وه نازناوی لا لیگاشیان له‌ده‌ستدا، ده‌شڵێت: هێشتا ئازاری ئه‌و شكسته هه‌ست پێ ده‌كه‌م و هه‌ركاتێكیش بیرم دێته‌وه نیگه‌ران ده‌بمه‌وه.
ئینیێستای ته‌مه‌ن 31 ساڵان به‌شداری 30 كلاسیكۆی كردووه، جگه له درێسی یانه‌ی بارسیلۆنایش درێسی هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌پۆشیوه و له 2008ـه‌وه له تیپی یه‌كه‌می یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه یاری ده‌كا.