کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
تیباس ناوی ئه‌و 2 یاریزانه ئاشكرا ده‌كا كه حه‌ز ده‌كا له لالیگا یاری بكه‌ن
هه‌ردوو یاریزانه‌كه له یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كانن
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له لێدوانێكدا ناوی ئه‌و دوو یاریزانه ئاشكرا ده‌كات كه حه‌ز ده‌كات له لالیگای ئیسپانیا یاری بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (17.11.2015)، خافێر تیباس، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ASـی ئیسپانیا، هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه واین ڕوونی و دی خیا له لا لیگای ئیسپانیا ببینێت.
تیباس ده‌شڵێت: "بوونی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی خۆشی و هێز و ململانێیه‌كی زۆریان به لالیگا به‌خشیوه، به‌دڵنیاییه‌وه هاتنی ئه‌و (ڕوونی و دی خیا) گۆڕه‌پانی ململانێیه‌كان گه‌رمتر و به‌جۆشتر ده‌كا."
له باره‌ی ده‌نگۆی ڕۆیشتنی مێسی و كریستیانۆیش له لالیگا، تیباس ده‌ڵێت: له ساڵانی ڕابردوویش ده‌نگۆی ماڵئاواییكردنی ئه‌و دووانه له لالیگا هه‌بوو، به‌ڵام به‌شێكی زۆری ئه‌و قسانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه ده‌كرێن هه‌رای ڕاگه‌یاندنه‌كانه و له ڕووی كردارییه‌وه هیچ هه‌نگاوێكی بۆ ڕۆیشتنی ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه نه‌نراوه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌دا ده‌رگای كردنه‌وه‌ی یاریزانان به‌ڕووی یانه‌كاندا ده‌كرێته‌وه، له ئێسته‌وه یانه‌كان خۆیان بۆ بازاڕای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاماده كردووه، پێشبینی گرێبه‌ستی چاوه‌ڕواننه‌كراو ڕووداوی گه‌وره‌ش ده‌كرێت.