کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
باری ده‌روونی پاستۆری تێكچووه
دوو هاوڕێی پاستۆری له نێو قوربانییه‌كانی پاریس بووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
هێرشه تیرورستییه‌كه‌ی پاریس سه‌دان كه‌سی خه‌ڵتانی خوێن كرد، ڕۆژنامه‌كانی فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پێدانی زانیاری له باره‌ی كوژراوان و برینداربووه‌كان، ئێسته ده‌ركه‌وتووه كه 2 هاوڕێی نزیكی یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی خافێر پاستۆری له نێو ڕیزی كوژرا و قوربانییه‌كان بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (17.11.2015)، له لێدوانێكدا كه له ڕۆژنامه‌ی (Independent)ـی به‌ریتانیادا خافێر پاستۆری یاریزانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان ڕایگه‌یاندووه كه دوو ھاوڕێی نزیکی لە تەقینەوەکان فەڕەنسا لەدەست داوه.
رۆژنامەکانی ئارجەنتیناش ئەوەیان بڵاو کردەوە کە ئێستا پاستۆری باری دەروونی خراپ بووە، بەھۆی ئەو ھەواڵەش دەیەوێ بە زووترین کات بگەڕێتەوە فەڕەنسا.
پاستۆری ئەرجەنتینایی لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی بەرازیل بەھۆی ماندویەتییەوە نەیتوانی بەشداری بکات و چاوەڕێش دەکرێت لە یاری ئەمشەوی ھەڵبژاردەکی بەرامبەر بە کۆڵۆمبیاش داببڕێت.
هه‌ینی ڕابردوو زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسای هه‌ژاند كه به‌هۆیه‌وه مردنی 132 كه‌س و برینداربوونی 99 كه‌سی لێ كه‌وته‌وه.