کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كوكو له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پاریس كه خۆی له‌وێ بوو چی بینی؟
كوكۆ ده‌ڵێت شه‌وێكی زۆر تۆقێنه‌ر بوو
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندا له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا له پاریس بووه، هه‌ڵبه‌ت له نزیك ڕووداوه‌كه‌ش بووه، ئه‌و له لێدوانێكدا بیره‌وه‌رییه‌كانی ساتی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌گێڕێته‌وه.
فلیپ كوكو، یاریزانی پێشووی یانه‌ی بارسیلۆنا و ڕاهێنه‌ری ئێسته‌ی یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندا له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ڕی Telegraphـی به‌ریتانیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "ته‌قینه‌وه‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا بووه بیره‌وه‌رییه‌كی ناخۆش و مێژوویی له ژیانی مندا، له به‌ختی من شه‌وی ته‌قینه‌وه‌كه له پاریس بووم."
كوكو ده‌شڵێت: "زۆر دیمه‌نی سه‌یر و تراژیدیام بینی، زۆر كه‌سم بینی خه‌ڵتانی خوێن بووبوون، كه‌سانێكم له دووره‌وه بینین كه له‌سه‌ره مه‌رگ و گیان ده‌رچووندا بوون، هێشتا كاریگه‌ری ئه‌و ڕووداوه به‌سه‌ر ڕوح و جه‌سته‌مدا هه‌ر ماوه."
زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له شه‌وی هه‌ینی كه 14/11ـی ئه‌م مانگه بوو له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ڕوویدا، به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی 150 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و مردن.