کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كه‌ركووك.. چوار "تیرۆریست" ده‌ستگير ده‌كرێن
ده‌ستيان له چه‌ندين كرده‌وه‌ى تيرۆريستى دا هه‌بووه
K24 – كه‌ركووك
پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركووك له دوو گوندی سه‌ر به شاری كه‌ركووك چوار كه‌س به‌تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى ده‌ستگير ده‌كه‌ن.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركووك، به (K24)ی گوت: "شه‌وی رابردوو پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركووك له هه‌ڵمه‌تێكدا توانیان چوار كه‌س به‌تۆمه‌تى كرده‌وه‌ى تیرۆریستی ده‌ستگیر بكه‌ن، سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆریستانه‌ش دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه و ده‌ستیان له ئه‌نجامدانى چه‌ندين كرده‌وه‌ى تيرۆرستى جۆراو جۆردا هه‌بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر چوار تیرۆریسته‌كه له گونده‌كانی "محازی و مه‌لاعه‌بدوڵا"ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركراون و خه‌ڵكی شاره‌كانی پارێزگای مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین، هه‌روه‌ها پێشووتریش له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بوونه.
گوتیشی: "دواتر سه‌رجه‌م تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و به‌پێی یاسای تیرۆریش سزا ده‌درێن".