کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
یانه‌ی ئه‌نتالیا سپۆری توركیا سوپرایزێكی بۆ هانده‌رانی هه‌یه!
ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره بۆ ڕیزه‌كانی ده‌گوازێته‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌نتالیا سپۆر له ده‌ستپێكی وه‌رزی ئه‌مساڵ لێدوانێكی سه‌یری دا، كاتێك ڕایگه‌یاند كه ڕۆژێك دا دێت كه ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی بارسیلۆنا لیۆنێل مێسی بۆ ڕیزه‌كانی ده‌گوازێته‌وه، ئێستایش باس له كڕینی ئه‌ندرییه پیرلۆ ده‌كات، هاوینی ئه‌مساڵیش هێرشبه‌ری كامیرۆنی ساموێل ئیتۆی بۆ ڕیزه‌كانی یانه‌كه‌ی گواسته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ڕی football-Italiaـدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، گولتێركن گه‌نجه‌ری سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌نتالیا سپۆری توركیا ڕایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزانی پێشووی یانه‌ی یوڤێنتووس ئه‌ندرییه پیرلۆ گفتووگۆیان كردووه و تاڕاده‌یه‌ك ئاسۆیه‌كی زۆر بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ ڕیزه‌كانی یانه توركییه‌كه هه‌یه.
پێشتر سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌نتالیا سپۆر هه‌وڵی گواسنته‌وه‌ی ڕۆبینهۆ و ڕۆناڵدینهۆی به‌رازیلی و ستیڤن جیراردی ئینگلیزی و ڤیكتۆر ڤاڵدێزی ئیسپانیشی داوه، له باره‌ی پیرلۆش ئێسته سه‌رۆكی یانه توركییه‌كه ده‌ڵێت: "پیرلۆ یاریزانی یانه‌ی نیۆرك سیتی ئه‌مریكایه، به‌ڵام له ئێسته‌دا خولی ئه‌و وڵاته بۆ 3 مانگ وه‌ستاوه، ئێمه‌یش ده‌مانه‌وێت بۆ ئه‌م ماوه‌یه ئه‌م جه‌نگاوه‌ره ئیتاڵییه بۆ ڕیزه‌كانی خۆمان بگوازینه‌وه."
یانه‌ی ئه‌نتالیا سپۆر له خولی نایابی تۆپی پێی توركیا یاری ده‌كات، له دوای به‌ڕێوه چوونی 11 هه‌فته به كۆكردنه‌وه‌ی 15 خاڵ له خانه‌ی نۆیه‌م دێت و به جیاوازی 11 خاڵیش له یانه‌ی بێشكتاشی خاوه‌نی پێشه‌نگی خوله‌كه دووره كه به 26 خاڵ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرتووه.