کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بزانه له ترسی تیرۆر بۆ كلاسیكۆی ئیسپانیا چی ده‌كرێ؟
ته‌نانه‌ت له‌فه‌ی خواردنیش ده‌پشكنن
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پاریس ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری خسته یاریگه وه‌رزشییه‌كانه‌وه، ئه‌مشه‌و یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوان ئیسپانیا و به‌لژیكا دواخرا، مه‌ترسی له‌سه‌ر یارییه‌كانی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆی 2016ـی فه‌ڕه‌نساش دروست بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیهان به تامه‌زرۆیی و هه‌ستیارییه‌وه چاوه‌ڕوانییه‌تی یاری كلاسیكۆی ئیسپانیایه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، ماڵپه‌ری Daily mailـی به‌ریتانیا مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كلاسیكۆی زه‌ویشی ڕاگه‌یاند كه هه‌ردوو یانه‌كانی ڕیال مه‌درید و بارسیلۆنا ده‌گرێته خۆ، به‌پێی زانیارییه‌كانیش ئاماده‌كارییه‌كی باش بۆ پاراستنی گیانی هانده‌ران و ئاماده‌بووان كراوه، ته‌نانه‌ت بهرلهچوونه ژووره‌وه بۆ نێو یاریگه له‌فه‌ی خواردنیش ده‌پشكنن و ڕێگه به‌چوونه ژووره‌وه‌ی هیچ شتێك ناده‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له كلاسیكۆی ئیسپانیا له كات 8:15 خولهك له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌درید و بارسیلۆنا به یه‌ك ده‌گه‌ن.
یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به 27 خالأ سه‌رلیستی ڕیزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرتووه، ڕیال مه‌دریدیش به 24 خالأ له خانه‌ی دووه‌م دێت.