کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ههندێك له پارێزگاكانى عێراق دهيانهوێ وهكوو ههرێمى كورستان نهوت بفرۆشن
له بودجهى ساڵى 2016 بێ بهش بوونه
K24- ژوورى ههواڵ
ھەندێك لە پاێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق داوا دەكەن, وەكوو ھەرێمی كوردستان نەوت بفرۆشن.
خەلەف عهبدولسهمهد، جێگرى پارێزگارى بەسرە رايگهياند، پێویستە حكوومەتی عێراق لەم بارودۆخە ناھەموارە ئابووری، بەشە پارەی پارێزگای بەسرە و پارێزگاكانى دیكەی ناوەڕاستی عێراق نەوت بەرھەم دەھێنن خهرج بكات و داوای لە حكوومەتی عێراقیش كرد، ئەم بژاردەیەى ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەھەند وەربگرێت.
بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاويانكردهوه، لە توانایاندایە نەوتی خۆیان بە شێوەیەكی سەربەخۆ لە رێگەی بۆڕيه نەوتیيەكانی ھەرێمی كوردستان ھەناردە بكەن و وەكو ھەرێمی كوردستان نەوت بفرۆشن و ھۆكارەكەشیان گەڕاندەوە بۆ ئەوەی حكوومەتی ناوەندی، پاێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی لەبودجەی ساڵی 2016 لە زۆربەی مافەكانییان بێ بەشی كردوون.