کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مه‌سروور بارزانى: داعش تاكتيك و شێوازى نوێى تيرۆر به‌كار ده‌هێنێت
به به‌راورد له‌گه‌ڵ 2014 لاواز بوون
K24 – ھەولێر
راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، داعش به به‌راورد له‌گه‌ڵ 2014 لاواز بوون، به‌ڵام ده‌بێت فشارى زياتريان له‌سه‌ر بێ و لاوازتر بكرێن.
مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له ههڤپهيڤينێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "گارديان"ى به‌ريتانى گوتى: "په‌يوه‌ندى داعشمان له سێ شوێنى ستراتيژى بڕيوه، ته‌له‌عفه‌ر- مووسڵ، ته‌له‌عفه‌ر- شنگال، شنگال و سووريا".
گوتيشى: "داعش هه‌ڕه‌شه‌يه بۆ سه‌رجه‌م جيهان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى 2014 ش لاوازبووه، به‌ڵام ده‌بێت فشارى زياتريان له‌سه‌ربێ و لاوازتر بكرێن".
روونيشى كرده‌وه: "ئه گه‌رچى داعش لاواز بووه، به‌ڵام تاكتيك و شيوازى نوێى تيرۆر به‌كار ده‌هێنێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له فه‌ره‌نسا روويدا".