مه‌سروور بارزانى: داعش تاكتيك و شێوازى نوێى تيرۆر به‌كار ده‌هێنێت

به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ 2014 لاواز بوون

مه‌سروور بارزانى: داعش تاكتيك و شێوازى نوێى تيرۆر به‌كار ده‌هێنێت
مه‌سروور بارزانى: داعش تاكتيك و شێوازى نوێى تيرۆر به‌كار ده‌هێنێت

K24 – ھەولێر

راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، داعش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ 2014 لاواز بوون، به‌ڵام ده‌بێت فشارى زياتريان له‌سه‌ر بێ و لاوازتر بكرێن.

مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ڤپه‌يڤينێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "گارديان"ى به‌ريتانى گوتى: "په‌يوه‌ندى داعشمان له‌ سێ شوێنى ستراتيژى بڕيوه‌، ته‌له‌عفه‌ر- مووسڵ، ته‌له‌عفه‌ر- شنگال، شنگال و سووريا".

گوتيشى: "داعش هه‌ڕه‌شه‌يه‌ بۆ سه‌رجه‌م جيهان، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى 2014 ش لاوازبووه‌، به‌ڵام ده‌بێت فشارى زياتريان له‌سه‌ربێ و لاوازتر بكرێن".

روونيشى كرده‌وه‌: "ئه گه‌رچى داعش لاواز بووه،‌ به‌ڵام تاكتيك و شيوازى نوێى تيرۆر به‌كار ده‌هێنێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له فه‌ره‌نسا روويدا".