کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
جۆ بايدن: له پاڵپشتيكردنى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بين
به قارامه‌نيه‌تى پێشمه‌رگه سه‌رسامه
K24 – ھەولێر
جێگرى سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياند، به‌ئازادكردنى شنگال و قاره‌مانيه‌تى پێشمه‌رگه سه‌رسامه.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 17ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌ندى به مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد، به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى هێزى پێشمەرگەی كوردستان لە ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال، پيرۆزباى خۆى ئاراسته كرد و سەرسامیی خۆیشی نیشاندا بە قارەمانێتی و ئازایەتی و قوربانیدانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان‌دا.
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا ئەوەی دووپاتكردەوە كە وڵاتەكەی لە پاڵپشتیكردن و یارمەتیدانی و هاوكاریی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوام دەبێت.