کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ڤلادیمێر پۆتين: "تۆڵه‌ى خۆمان له‌تيرۆريستان ده‌كه‌ينه‌وه"
هێرشه‌كانمان كاتێكى دياريكراويان نييه
K24- ژوورى هه‌واڵ
سه‌رۆكى رووسيا رايگه‌ياند، هه‌وڵه‌كانيان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ له‌ناوبردنى تيرۆريستان، نه‌ك ته‌نيا له‌سووريا به‌ڵكو له هه‌موو جيهان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى تشرينى دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌رى 2015، ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا، رايگه‌ياند: "تيرۆريستانمان له‌بير نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بين له هێرشه‌كانمان، نه‌ك ته‌نيا هه‌ر له‌سووريا به‌ڵكو له هه‌ر شوێنێكى دنيا دابێت، ده‌ياندۆزينه‌وه و سزايان ده‌ده‌ين".
دووپاتيشكرده‌وه: "ھێرشەکانمان لە دژی تیرۆریستان ھیچ کاتی دیاریکراویان نیيە، ناوی تیرۆریستەکان لە بیر ناکەین، ھەوڵەکانمان زیاتر چڕ دەکەینەوە و لە ھەر شوێنێکی دنیا خۆیان شاردبێتەوە تۆڵەیان لێ دەکەینەوە".
گوتيشى: "ئێمە بەگوێری ماددەی ٥١ی یاسای نەتەوەیەکگرتووەکان کار دەکەین، یاساکە مافی بەرگری کردن دەداتە ھەموو وڵاتێک، ھەر لایەنێکیش پەنای تیرۆریستان بدات و ھاوکارییان بێت، دەبێ وەڵامدەری کردەوەکانی بێت".
كۆتايى مانگى رابردوو فڕۆكه‌يه‌كى رووسيايى له ئاسمانی سینای میسر، كه‌وته خواره‌وه، 224 سه‌رنشينى تێيدا بوو، سه‌رجه‌ميان گيانيان له ده‌ستدا، ده‌ستبه‌جێ شاره‌زايانى بوارى فڕۆكه‌وانى رووسيا له‌گه‌ڵ ميسر لێژنه‌يه‌كيان پێكهێنا بۆ لێكۆڵێنه‌وه‌كردن له هۆكارى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى ئه‌و فڕۆكه‌يه، له‌كۆتايدا بۆيان ده‌ركه‌وت هۆكارى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆريستى بووه.