تانگۆ، كۆلۆمبیای له‌ نێوخاكه‌كه‌ی خۆی له‌ زه‌وی دا

بردنه‌وه‌یه‌كی به‌زه‌حمه‌تیان تۆمار كرد

تانگۆ، كۆلۆمبیای له‌ نێوخاكه‌كه‌ی خۆی له‌ زه‌وی دا
تانگۆ، كۆلۆمبیای له‌ نێوخاكه‌كه‌ی خۆی له‌ زه‌وی دا

K24ـ ژووری هه‌واڵ

لە گەڕی چوارەمی پاڵاوتنەکانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2018ـی ڕووسیا، ھەڵبژاردەی ئارجێنتینا بردنەوەی بەدەست ھێنا.

 

لەناو یاریگای میترۆ پۆلیتیانۆ لە وڵاتی کۆڵۆمبیا ھەرڵبژاردەی ئارجەنتینا رووبەرووی کۆڵۆمبیا بوویەوە.

لە گێمی یەکەم ئارجەنتینا لە رێگەی لۆکاس بیلیا و لەخولەکی ٢٠ ھەڵبژاردەی تانگۆ بووە خاوەنی یەکەم گۆڵ.

لە گێمی دووەم، ھەرچەندە کۆڵۆمبیا ھەوڵی زۆریدا بۆ راستکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام بەرگریکارانی تانگۆ توانیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو پارێزگاری لەو گۆڵە بکەن و بە سێ خاڵ گەڕانەوە وڵاتەکەیان.

ھەڵبژاردەی ئارجەنتینا بەو ئەنجامە بە ٥ خاڵ ھاتە پلەی شەشەم و کۆڵۆمبیاش له‌ بله‌ی حه‌وته‌مه‌ چوار خاڵی کۆکردووەتەوە.