مه‌لا به‌ختيار: به‌كۆمه‌ڵێك پێشنيازه‌وه‌ روو له‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ين

بۆ لێكنزيكردنه‌وه‌ى پارتى و گۆڕانه‌

مه‌لا به‌ختيار: به‌كۆمه‌ڵێك پێشنيازه‌وه‌ روو له‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ين
مه‌لا به‌ختيار: به‌كۆمه‌ڵێك پێشنيازه‌وه‌ روو له‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ين

K24 – ھەولێر

لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، رايگه‌ياند: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى پارتى له‌سه‌ر پێشنيازه‌كانى يه‌كێتى ئه‌رێنى بێ، ئه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌رسێ حيزبه‌كه‌ى ديكه‌دا گفتوگۆ ده‌كه‌ين".

مەلا بەختیار، لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان به‌ (K24) راگه‌ياند، یەكشەممەی داھاتوو شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە كۆمەڵێك پێشنیازی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، روو لە ھەولێر دەكەن، بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی ھەرێمى كوردستان و نزیككردنەوەی دیدو بۆچوونە جیاوازەكانی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان.

گوتيشى: "ئەگەر ھەڵوێستەكانی پارتی لەسەر پێشنیازەكانی یەكێتی ئەرێنی بێ، ئەوا لەگەڵ ھەرسێ حیزبەكەی دیكەدا گفتوگۆدەكەن و دواتر دەچنە لای سەرۆكی ھەرێمی كوردستان".