کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فه‌ره‌نسا: سووريا و عێراق ده‌بێ پاك بكرێنه‌وه له داعش
پرۆژه بڕيارێكى پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات
K24- ژوورى هه‌واڵ
حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا پرۆژه بڕيارێكى پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێو ده‌وڵه‌تى ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووتره رێكارى پێويست به‌رامبه‌ر تيرۆرستان بگيرێته‌به‌ر.
دوێنى پێنجشه‌ممه 19ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015 حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا به‌مه‌به‌ستى ررووبهڕبوونهوهى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، پرۆژه بڕيارێكى پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ر به رێكخراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كرد، تێيدا داوا ده‌كات هه‌رچى زووتره رێكارى پێويست به‌رامبه‌ر له‌ناچوون و بنبڕ‌كردنى تيرۆرستان بگيرێته‌به‌ر.
له ده‌قێكى ئه‌و پرۆژه بڕيارهدا هاتووه: "ده‌بێ داعش له سووريا و عێراق كۆتاييان پێ بێت و ئه‌و خاكه پاك بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانيش چڕ بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له هاووڵاتيانى ديكه بگيرێت بچنه ريزه‌كانى ئه‌و رێكخراوه و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش سزا بدرێن كه هاوكارى كۆمه‌كى داراييان ده‌كه‌ن".
رۆژى هه‌ينى رابردوو 13ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، شارى پاريسى پايته‌ختى فه‌ره‌نسا رووبه‌ڕووى شه‌ش هێرشى "تيرۆريست"ى له ناوچه جياجياكانى ئه‌و شاره بوويه‌وه، كه بووه هۆى كوژرانى 129 كه‌س و بريندار بوونى سه‌دانى ديكه.