کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
کاترین پۆرتەر: سه‌رۆك ئۆباما نه‌يتوانيوه داعش رابگرێت
سێ ساڵه داوا ده‌كرێت هاوكارى كورده‌كان بكرێت بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى داعش
K24- ژوورى هه‌واڵ
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ، له كۆنگرێسی ئه‌مریكا، رایگەیاند، "سەرۆک ئۆباما تا ئێستا نەیتوانیوە داعش رابگرێت".
دوێنى پێنجشه‌ممه 19ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، کاترین پۆرتەر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ، له كۆنگرێسی ئه‌مریكا، به (K24) رایگەیاند، "سێ ساڵە داوا لە ئیدارەی باراک ئۆباما، سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا دەکرێت ھاوکاری کوردەکان بکرێت بۆ راوەستاندنی داعش".
لە بارەی ھێرشەکانی ھەفتەی رابردووی فەرەنسا ئاماژەی بەوەدا: "بەداخەوە کە ھێرشەکان کاریگەری خراپیان ھەبووە بۆ سەر قەیرانی کۆچبەران، خه‌ڵكى ئه‌مه‌ريكا زۆر ترسا له‌و رووداوه‌ى كه روويدا و كاردانه‌وه‌ى خراپى هه‌بوو بۆ هه‌موو مرۆڤايه‌تى".