کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مالى.. ژماره‌يه‌ك له بارمه‌ته‌كان هاووڵاتى چينين
170 كه‌س به بارمه‌ته گيراون
K24- ژوورى هه‌واڵ
چه‌ند چه‌كدارێك نه‌ناسراو هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر سه‌ر هوتيلێك له شارى باماكۆى پايته‌ختى مالى، 170 كه‌س به بارمه‌ته، گرتووه.
ئاژانسى هه‌واڵى چين (شينخوا)، رايگه‌ياند، ژماريه‌ك له‌و بارمه‌تانه‌ى كه ده‌ست به‌سه‌ركراون له هوتێله‌كه، هاووڵاتى چينين كه به‌مه‌به‌ستى گه‌شتكردن روويان له‌و وڵاته كردووه.
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 20ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، سێ چه‌كدارى "توندڕه‌و" هێرشيان كرده سه‌ر هوتيڵى (راديسۆن) له‌شارى باماكۆى پايته‌ختى مالى.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) تاوه‌كوو ئێستا 170 كه‌س به بارمه‌ته گيراون، له‌و گيراوانه‌ش 140 ميوانن، 30 كه‌سيشيان كارماندانى هوتيله‌كه بوونه.
هێرشبه‌ران ئۆتۆمبێلى ژماره ديبلۆماسيان پێبووه، ئه‌و كاته‌ى چوونه‌ته ناو هوتيله‌كه‌وه ته‌قه‌يان له كارمه‌ندانى هوتيله‌كه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌ى قوربانيان نه‌زانراوه.
له‌داهاتوو زانيارى زياتر بڵاو ده‌كه‌ينه‌وه.