کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ڵمانیا تۆرنادۆ بۆ داعش ده‌نێرێت
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیداری كابینه‌كه‌ی، ئاماده‌كاری بۆ وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی له داعش ده‌كات.
K24 - هه‌ولێر
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیداری كابینه‌كه‌ی، ئاماده‌كاری بۆ وه‌شاندنی گورزی ئاسمانی له داعش ده‌كات.
هێنینگ ئۆته، شاره‌زایی بواری به‌رگری له یه‌كێتی دیموكراتی كریستانه‌كان، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانی، به ماڵپه‌ری "DW"ی راگه‌یاندووه، به نیازه له رێگای فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه له جۆری تۆناردۆ، گورزی ئاسمانی له دژی داعش بوه‌شێنێت.
هێنینگ ئۆته، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، (26.11.2015) گوتی: "سه‌ره‌ڕای زیادكردنی ژماره‌ی راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هێزی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ی جه‌نگی تۆرنادۆش ده‌نێرێته ئاسمانی ناوچه‌كه".
هه‌رچه‌نده تا ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانراوه، مێركل سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه له‌گه‌ڵ وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی كابینه‌كه‌ی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كۆبوونهوهدابوونه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی تۆرنادۆی جه‌نگی، له قۆناغی یه‌كه‌مدا، ته‌نها بۆ چاودێریكردنی ئه‌و ناوچانه‌ن كه چه‌كدارانی داعشی تێدا جێگرن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
