کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا واده‌زانێت كورد په‌نیره
كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2016، هیچ شاره‌زاییه‌كی له‌سه‌ر كورد نییه و تا ئێستاش وا تێگه‌یشتووه كورد جۆرێكی تایبه‌تی په‌نیره
K24 – واشنتۆن:
كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2016، هیچ شاره‌زاییه‌كی له‌سه‌ر كورد نییه و تا ئێستاش وا تێگه‌یشتووه كورد جۆرێكی تایبه‌تی په‌نیره.
دكتۆر بن كارسۆن یه‌كێك له كاندیده‌كانی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ هه‌ڵبژاردنی 2016ی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام له یه‌كێك له دیبه‌یته‌كاندا، ده‌ركه‌وت هیچ شاره‌زاییه‌كی له‌سه‌ر كورد نییه و تا ئێستاش وا تێگه‌یشتووه كورد جۆرێكی تایبه‌تی په‌نیری ویلایه‌تی ویسكنسنی وڵاته‌كه‌یه‌تی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، خه‌ریكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشه، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا، چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شییان له‌گه‌ڵ یه‌كه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا.
یه‌كێك له رۆژنامهوانهكانیش له رۆژئاوای كارۆلینا ده‌ڵێت: "بن كارسۆن نازانێت چی ده‌ڵێت و له باره‌ی چییه‌وه قسه ده‌كات".
رۆژنامه‌وانه‌كه ره‌خنه‌ی توند له‌و كاندیده ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "قسه‌كانی له باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وات لێده‌كات، بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك پێبكه‌نی".
له یه‌كێك له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنیشدا، ئه‌و كاندیده جیا له هه‌موو كاندیده‌كانی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی، په‌نابه‌ره سوورییه‌كانی به "سه‌گی هار" وه‌سف كرد.
بن كارسۆن پزیشكی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌رییه و بۆ یه‌كه‌مجار له جیهان، به سه‌ركه‌وتوویی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ دووانه‌یه‌ك ئه‌نجامدا، كه له سه‌ره‌وه به‌یه‌كه‌وه لكابوون.
سه‌رچاوه: GOP Insider