کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سیاسه‌تمه‌دارێكی رۆژئاوا: هه‌رلایه‌ك ده‌یه‌وێت كورد له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاربهێنێت
ده‌نگۆی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توركیا، ته‌نها گوفتاره و نابێته كردار
K24 - هه‌ولێر
سه‌ڵاح به‌دره‌دین، كه‌سایه‌تی سیاسه‌تمه‌داری كورد له رۆژئاوای كوردستان، له باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌نگۆی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توركیا، ته‌نها گوفتاره و نابێته كردار.
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان 24، سه‌ڵاح به‌دره‌دین، كه‌سایه‌تی سیاسه‌تمه‌داری كورد له رۆژئاوای كوردستان، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی سووریا، مۆسكۆ هاوكاری به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات و ته‌نانه‌ت له پێش ئێرانیشه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش چه‌ندین جار ڤیتۆی به‌رامبه‌ر به سووریا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌سه‌د به‌كارهێناوه.
سه‌ڵاح به‌دره‌دین گوتیشی: "زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی گه‌لانی سووریای پێكوژراوه له‌لایه‌ن ئه‌سه‌د، له رووسیاوه گه‌یشتووه‌ته ده‌سه‌تی رژێمه‌كه‌ی به‌شار".
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ئاشكراشیكرد، دوای رووخانی سۆڤیه‌ت رووسیا ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه رۆڵی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا بهێڵێته‌وه، به‌تایبه‌تیش له سووریا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر شۆڕشی گه‌لانی سووریا سه‌ربكه‌وێت، هیچ شوێنێك بۆ پێگه‌ی رووسیا نامێنێته‌وه.
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی هێزه كوردییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه، سه‌ڵاح به‌دره‌دین ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌موولایه‌ك ده‌یه‌وێت كورد له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاربهێنن، ئێستاش له سووریا، رووسیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌دا هه‌یه و هه‌مان شتی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی گروپی ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سووریا رایگه‌یاند، هه‌ندێك له گروپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنیش كه له ژێره‌وه په‌یوه‌ندییان به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه هه‌یه، سه‌ردانی مۆسكۆیان كردووه. به‌ڵام كۆبوونه‌وه و دانیشتن له‌گه‌ڵ كۆنسوڵێك، یاخود به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نابێته پرۆژه‌ی هاوبه‌ش بۆ داهاتووی سووریا.
له باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له‌سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریادا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به هه‌موو سووریاوه هه‌یه، نه‌ك ته‌نها كورد و یه‌كه‌م دروشمی خۆپیشاندانه‌كان، داخوازی ئه‌وه هه‌بوو هه‌رێمێكی ئارام دابمه‌زرێت.
له‌باره‌ی ئه‌جێندای توركیا راشیگه‌یاند، توركیا له‌وانه ئه‌جێندای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بیت و تا ئێستا ئاشكرای نه‌كردێت، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه داوایكردووه ده‌بێت هه‌رێمێكی ئارام هه‌بێت و نازانین له پشت ئه‌و داوایه‌كی توركیا چی ده‌گوزه‌رێت.
هه‌موو رۆژێك له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 09:00ى كه‌ناڵى كوردستان 24دا به شێوه‌يه‌كى فراوان رووماڵى دوا پێشهات و رووداوه‌كانى رۆژئاواى كوردستان ده‌كرێت و نوێترين زانيارى به به‌شدارى شرۆڤه‌كارانى سياسى پێشكه‌ش به بينه‌ران ده‌كرێت.

